"عامری بهچانسترین كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانه"
كه‌ریم نووری: مه‌رجه‌كانی مه‌رجه‌عییه‌ت له عامریدا ده‌دۆزرێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
كه‌ریم نووری، سه‌ركرده له رێكخراوی به‌در ده‌ڵێت: "دوای به‌یاننامه‌كه‌ی رۆژی رابردووی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای نه‌جه‌ف، هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌مانی فه‌تح و ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در، هێشتا چانسێكی گه‌وره‌ی هه‌یه ببێته سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق، چونكه زۆربه‌ی سیاسییه‌كانی دیكه ئه‌و چانسه‌یان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران له ده‌ستداوه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11/9/2018 كه‌ریم نووری به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌نی راگه‌یاندووه: "چاودێریی گووته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی مهرجهعییهتمان كردووه و ئه‌وه‌ی به روونی تێدایه كه زۆرینه‌ی سیاسییه‌كان چانسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌یان له ده‌ستداوه، چونكه ئه‌وانه‌ی پێشتر ده‌سه‌ڵاتدار بوون تاقیكراوونهتهوهو مه‌رجه‌عییه‌تیش مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بووه پاڵپشتی ئه‌وانه‌یان ناكات له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانیاندا شكستیانهێناوه له‌وكاته‌ی فه‌رمانڕه‌وا بوون".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "مه‌رجه‌عییه‌ت له دوا گوتاریدا مه‌رجی بۆ ئه‌و كه‌سه داناوه كه پۆسته‌كه وه‌رده‌گرێت و ده‌بێت كه‌سێكی به‌هێز و ئازا و خاوه‌ن بڕیار و به ئیراده بێت".
كه‌ریم نووری ده‌ڵێت: "مه‌رجه‌عییه‌ت روون و ورده له پرسی دیاریكردنی سه‌رۆكوه‌زیران كه پشكی كوتله گه‌وره‌كه ده‌بێت، هه‌رچه‌نده ده‌بێت ره‌چاوی ئه‌و خاڵه بكرێت له دیاریكردنی كه‌سه‌كه‌دا، به‌ڵام كاتێك مه‌رجه‌عییه‌ت ده‌ڵێت، ده‌بێت كه‌سێكی بوێر و ئازا و به ئیراده و خاوه‌ن بڕیار بێت، راسته‌وخۆ كه‌سه‌كه دیاری ناكات، به‌ڵام ئێمه وایده‌بینین كه هادی عامری هێشتا چانسێكی گه‌وره‌ی له به‌رده‌مدایه، ئه‌و ده‌ستی له په‌رله‌مانتاری هه‌ڵگرت و ماوه‌ی زیاتر له 3 ساڵ شه‌ڕی داعشی كردووه‌و كاتێكیش وه‌زیری گواستنه‌وه بووه به‌گوێره‌ی پێوه‌ره‌كان سه‌ركه‌وتوو بووه".