ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌یه‌كی دژ به ئێران له ناوچه‌كه راده‌گه‌یه‌نێت
قه‌ته‌ریش له كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی كه‌نداو به‌شدار بوو
K24- هه‌ولێر:
جۆزێف ڤۆتێل، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ سوپاسالارانی وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو و میسر و ئوردن و له كوێت، داوای له وڵاتانی كه‌نداو و میسر و ئوردن كرد، ناكۆكییه‌كانیان به‌لاوه بنێن و ریزه‌كانیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌كانی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یه‌كبخه‌نه‌وه.
ڤۆتێل له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه بۆ تاوتوێكردنی هاوكاری سه‌ربازی و به‌رگری هاوبه‌ش له كوێت به‌ڕێوه‌چوو، دووپاتیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری ناوچه‌كه نابێت و پشت له هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه ناكات و گوتی: سیاسه‌تی پنتاگۆن به‌رامبه‌ر ناوچه‌كه جێگیره.
ڤۆتێل گوتی: "ناوچه‌ی كه‌نداو پڕه له بووژانه‌وه و ده‌رفه‌ت، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ره‌شه‌ی هاوبه‌شمان له ناوچه‌كه له‌سه‌ره".
ئه‌و فه‌رمانده ئه‌مه‌ریكییه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "دوو هه‌ره‌شه‌ی به‌رده‌وام له ناوچه‌كه هه‌ن، ئه‌وانیش ره‌فتار و ده‌ستێوه‌ردانه ئاڵۆزكارییه‌كانی ئێران و رێكخراوه تایفه‌گه‌ری و توندوتیژیه‌كانه".
دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته له‌پێناو ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌ش تواناكان یه‌كبخرێن"، داواشیكرد، "ناكۆكییه‌كان به‌لاوه بنرێن و بیر له‌و هه‌ره‌شانه بكه‌نه‌وه كه ئێران له‌سه‌ر ناوچه‌كه درووستی كردووه".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ڤۆتێل گوتی: "ئه‌و كۆبوونه‌وانه بۆ پارێزگاریكردن له په‌یوه‌ندییه‌كانمان گرنگن، بۆئه‌وه‌ی هێڵی به‌رده‌وامبوون له‌گه‌ڵ یه‌كتر به كراوه‌یی بمێنێته‌وه و له‌ڕێگه‌ی ئاڵوگۆڕی زانیارییه‌وه لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و هاوركاری له‌نێوانمان بێته ئاراوه".
ڤۆتێل جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاتانی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرده‌وه، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر به‌شداریكردنیان له هه‌وڵه سه‌ربازییه‌كانیان له عێراق، سووریا و ئه‌فغانستان، بۆئه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه بگێڕنه‌وه.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به گرنگیدان به بواره‌كانی به‌رگری ئاسمانی، زه‌مینی، مووشه‌كی، ئاسایشی ده‌ریایی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر كرد.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی له‌مجۆره بوو كه له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجامبدرێت، كه وڵاتی قه‌ته‌ریش شانبه‌شانی سعوودیه، ئیمارات، به‌حرێن و میسر تێیدا به‌شداربێت، له‌كاتێكیدا له 5ی حوزه‌یرانی ساڵی 2017ـه‌وه ناكۆكی كه‌وتووه‌ته نێوان قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو, ئه‌مه مانای وایه خه‌ریكه قه‌ته‌ر له ئێران دوورده‌كه‌وێته‌وه و جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه باوه‌شی وڵاتانی كه‌نداو.
H.B