هه‌ر لایه‌نێك كارنامه‌ چوار خاڵییه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی‌ جێبه‌جێ بكات سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستده‌كه‌وێت

پارتی و یه‌كێتی به‌ڵێنیان به‌ كه‌س نه‌داوه‌

K24 - هه‌ولێر:

پارتی و یه‌كێتی ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی عێراقی له‌ باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تەوە رێككه‌وتبن. له‌و باره‌وه‌ ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی ئاشکرای دەکات، حزبەکەی و یەکێتی لەگەڵ ھیچ لایەنێکی عێراقی، بۆ بەستنی ھاوپەیمانێتی رێکنەکەوتوون.

هاوكات ئەندامێكی سەرکردایەتی یەکێتی به‌ كوردستان 24 راگه‌یاند: "ئەوان بە ھەموو جۆرە حکومەتێک رازی نابن و بەڵێنی چوونە ناو ھەموو حکومەتێکیش لە لایەن پارتی و یەکێتییەوە بە لایەنە عێراقیەکان نەدراوە".

پارتی و یەکێتی رەتیدەکەنەوە، لەگەڵ ھیچ لایەنێک بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، ھاوپەیمانێتیان بەستبێت، بەڵێنی لەو شێوەیەشیان بە ھیچ لایەک نەداوە، ئەمەش لە کاتێکدا ھات، کە ھەندێک لایەنی شیعە رایانگەیاندبوو، کە کورد بە ھەموو جۆرە حکومەتێک رازییە، ئەم بەرپرسەی پارتی دەڵێت: "تا ئێستا ھیچ لایەنێک بە فەرمی وەڵامی کارنامەکەی یەکێتی و پارتی نەداوەتەوە، تا وەڵامێکی ئەرێنیش وەرنەگرین، خۆمان یەکلا ناکەینەو".

دوو جەمسەری شیعە شەڕی رازیکردنی کورد دەکەن، بە تایبەت پارتی و یەکێتی، چونکە یەکلا بوونەوەی گەورەترین ھاوپەیمانێتی لەسەر کورد ماوەتەوە، بە شێوەیەک بچێتە کامە بەرە، ئەو بەرەیە دەبێتە خاوەنی سەرۆکوەزیرانی داھاتووی عێراق، بەڵام ئەوان دەڵێن، پێویستە بە ئەرێنی وەڵامی زۆرینەی خاڵەکانی کارنامەکەمان بدرێتەوە.

ئێستا کارنامە نزیک چوار تەوەریەکەی، پارتی و یەکێتی لە دەست ھەموو لایەنە براوەکانی عێراقە، بە شیعە و سوننەوە، بۆ ئەوەی خۆشیان یەکلا بکەنەوە، چاوەرێن لایەنێک بە تەواوی مەجەکانی نێو کارنامەکە رازی ببێت، پارتی و یەکێتیش دەڵێن، ئەو لێدوانانەی ئێستای سەرکردە شیعەکان، لە لایەک بۆ فشار دروستکردنە، لە لایەکی دیکەشەوە، سارکردنەوەی ھاوڵاتیانە لە بەشداریکردنیان لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.