واشنتۆن باڵیۆزی فه‌له‌ستین و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌ركرد
باڵۆزی فه‌له‌ستین و خانه‌واده‌كه‌ی واشنتۆنیان به‌ره‌و رامه‌ڵڵا به‌جێهێشت
K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پێدانی مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوون به خانه‌واده‌ی حه‌سام زه‌مله‌ت، باڵیۆزی فه‌له‌ستین له واشنتۆن ده‌ركرد و داوای لێ‌كردن، به زووترین كات ئه‌مه‌ریكا جێ بهێڵن، هه‌روه‌ك هه‌ژماری بانكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان داخست.
ئاژانسی هه‌واڵ "معاً" له باڵیۆزی فه‌له‌ستین له ئه‌مه‌ریكا گواستییه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ژماری بانكی ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌ی داخست و پێدانی مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوونیش به هاوسه‌ره‌كه‌ی منداڵه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، وێڕای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوون تا ساڵی 2022 داوای لێكردوون، به‌زووترین كات ئه‌مه‌ریكا جێ بهێڵن.
باڵیۆزی فه‌له‌ستین به‌و ئاژانسه‌ی راگه‌یاندووه، دوای ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا مه‌حاڵه خانه‌واده‌كه‌ی بتوانێت چیتر له واشنتۆن بمێنێته‌وه و، ئێستا به‌ره‌و رامه‌ڵڵا به‌ڕێوه‌ن.
زه‌مله‌ت ئه‌و هه‌نگاوی واشنتۆنیشی به به‌شێك له هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر سه‌ركردایه‌تی فه‌له‌ستین وه‌سفكرد.
H.B