"ئێران به‌شداریی شه‌ڕه گه‌وره خوێناوییه‌كه ناكات"
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریی كاره‌ساتی مرۆیی ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17/9/2018 به‌هرام قاسمی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: "تاران نایه‌وێت به‌شداریی ئه‌و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه بكات كه بۆ ده‌رهێنانی له ده‌ست گرووپه چه‌كداره‌كان بڕیاره بۆ سه‌ر ئیدلب ئه‌نجام بدرێت".
قاسمی به رۆژنامه‌وانانی گووت: "ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و كێشه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكه‌ین زیان به گه‌لی سووریا نه‌گه‌یێنێت، له گفتوگۆكانماندا له‌گه‌ڵ رووسیا و توركیا چه‌ند پرسێك ده‌خه‌ینه‌ڕوو، چه‌ندین جاریش رامانگه‌یاندووه بوونی ئێمه له سووریا ته‌نها له پاڵپشتی راوێژكاریدا كورت ده‌بێته‌وه و به‌شداریی له هیچ ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی ناكه‌ین".
هه‌روه‌ها گووتی: "ئێستا هه‌وڵ بۆ رووه مرۆییه‌كه‌ی ئیدلب هه‌یه و هیوادارین ده‌ره‌نجامێكی باشی لێبكه‌وێته‌وه، چونكه ئیران پاڵپشتی یه‌كپارچه‌یی سووریا ده‌كات و هیواخوازین به‌مزووانه وڵاته‌كه له ره‌گی گرووپه "تیرۆریسته‌كان" پاكبكرێته‌وه".
چه‌ندین جار ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا له‌سه‌ر زاری به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا رایانگه‌یاندووه كه ئیدلب له گرووپه چه‌كداره‌كان پاكده‌كه‌نه‌وه و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه له پێشینه‌ی كاره‌كانی سوپای سووریادایه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له‌باره‌ی كاره‌ساتێكی مرۆیی به‌هۆی به‌رپابوونی جه‌نگ له ئیدلب هۆشداریی داوه، چونكه ئه‌و ناوچانه‌ی چه‌كداره‌كان كۆنترۆڵیانكردووه نزیكه‌ی 3 ملیۆن كه‌سی تێدا ده‌ژی كه ملیۆنێكیان منداڵن و نیوه‌شیان ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ن.