هاووڵاتییه‌كی كوردی كه‌ركووك له ناو ماڵه‌كه‌یدا كوژرا
چوار چه‌كداری نه‌ناسراو هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی

K24 - كه‌ركووك:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو، له رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی هاووڵاتییه‌كی كورد و كوشتوویانه.
به گوێره‌ی وێبسایتی "بغداد الیوم"، چوار چه‌كدار له كاتژمێر چواری به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، 18ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2018، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی هاووڵاتییه‌كی كورد به‌ناوی "یونس ستار" كه سه‌ربازی سوپای عێراقه و كوشتوویانه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان، یونس ستار، له دایكبووی ساڵی 1972ـه و نیشته‌جێی گه‌ڕه‌كی "حوریه"یه نزیک قوتابخانەی (داستان - کەرکوکی نوێ)، له رۆژهه‌ڵاتی پارێزگاكه، له په‌لاماری ئه‌و چواره چه‌كداره، له ناو ماڵه‌كه‌یدا كوژراوه.
به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش، چوار چەکداره دەمامکدارهكه، بەئۆتۆمبێلێکی جۆری (ئۆپڵ - ڕەنگـ ڕەش - ژمارە نەزانراو) هەڵیان کوتاوه‌ته سەر ماڵی هاوڵاتییه کورده‌كه، كه سه‌ربازی فیرقه‌ی 12ی سوپای عێراقه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، كاری كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ده‌كات.
دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ـه، به رێككه‌وتنی ژێر به‌ژێری چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، شاری كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان، راده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان كرا و له‌و كاته‌وه ره‌وشی ئه‌منی پارێزگاكه نائارامه، به تایبه‌تیش بۆ پێكهاته‌ی كورد و ماوه ماوه رووداوی هاوشێوه دووباره ده‌بنه‌وه.
ئ. م