"ئه‌مه‌ریكا له دوورخستنه‌وه‌ی عامری و مالیكی شكستیهێنا"
"ناچاربووه" ئه‌مری واقیع قه‌بووڵ بكات

K24 - هه‌ولێر:
سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ریكا له دوورخستنه‌وه‌ی فه‌تحی هادی عامری و ده‌وڵه‌تی یاسای نووری مالیكی، له پرۆسه‌ی سیاسی و پێكهێنانی حكوومه‌ت "شكستیهێنا" و ناچاره ئه‌مری واقیع قه‌بووڵ بكات.
عه‌بدولڕه‌حمان لویزی، رایگه‌یاندووه، سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانی بنیاتنان "البناء" له پێكهێنانی حكوومه‌ت، هاوكار ده‌بێت له هاتنه ناوه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره سووننه‌كان بۆ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌وه.
روونیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت ده‌ستێوه‌ردان بكات، به‌ڵام له كۆتاییدا "ناچاربووه" ئه‌مری واقیعی قه‌بووڵ بێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.
به گوێره‌ی وێبسایتی "مه‌علومه"، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی فه‌تح به‌ڵگه‌ی به‌وه هێناوه‌ته‌وه، كه برێت مه‌كگورك، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا حه‌لبووسیش له سه‌ر هاوپه‌یمانێتی "البناء" هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی فه‌تح ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئامانج له پرۆژه‌ی ئه‌مه‌ریكا، دوورخستنه‌وه‌ی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا بوو له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و پرۆسه‌ی سیاسی و ده‌یه‌ویست رێگری له‌و دوو هاوپه‌یمانێتییه بكات رۆڵیان له‌ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو هه‌بێت.
روونیشی كرده‌وه، هاوپه‌یمانی بنیاتنان "البناء" هه‌وڵی سازان ده‌دات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی چاكسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه "الاصلاح والاعمار" بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كه‌سێك بۆ دانانی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران رێكبكه‌ون.
جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، پێویسه سه‌ره‌تا ده‌رفه‌ت به سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه بدرێت، دواتر هه‌ڵسه‌نگاندنییان بۆ بكرێت، ئه‌گه‌ر گونجاو نه‌بوون، لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و له كاره‌كانییان دووربخرێنه‌وه.
ئ. م