گوندێكى قه‌ره‌ته‌په چۆڵكرا
به هۆى هه‌ڕه‌شه‌ى داعشه‌وه
K24 – گه‌رميان:
به هۆى هه‌ڕه‌شه‌ى داعشه‌وه، گوندێكى سه‌ر به ناحیەی قەرەتەپە به ته‌واوى چۆڵکرا.
محهممەد عومەر، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتى نيشتمانى كوردستان له قه‌ره‌ته‌په به كوردستان24ى راگه‌ياند، گوندی عوامر جبور (ساری تەپەی کۆن) کەدەکەوێتە نزیکەی 10 کيلۆمه‌تر لە خوارووی ناحیەی قەرەتەپەوە لەسەر چەمی نارێن و نزیک لەچیای حەمرین به ته‌واوى چۆڵكرا.
گوتيشى: ئه‌و گوندە دانیشتوانەکەی لە نەتەوەی عهرەبن و سه‌ر به عەشیرەتی جبورن.
روونيشيكرده‌وه، گونده‌كه‌يان نزیکەی 20 ماڵ بووه و خێزانه‌كان سه‌رقاڵى ئاژه‌ڵدارى و كشتوكاڵ بوونه.
سه‌باره‌ت به هۆكارى رهوكردنيان له گونده‌كه، محه‌ممه‌د عومه‌ر گوتى: شەوی رابردوو، چه‌كدارانى داعش، ماڵى دوو هاووڵاتى گونده‌كه‌يان ته‌قاندنه‌وه و ته‌ختى زه‌ويان كردن.
هه‌روه‌ها گوتى: به‌و هۆيه‌وه، ئه‌مڕۆ هەینی سەرجەم خێزانه‌كان، بڕيارياندا به ته‌واوى گونده‌كه چۆڵ بكه‌ن و ئاواره بن.
ئ.ر