نێچیرڤان بارزانی كاندیدی سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ مالیكی و فالح فه‌یاز تاووتوێ ده‌كات
زنجیره كۆبوونه‌وه‌كانی نێچیرڤان بارزانی له به‌غدا درێژه‌ی هه‌یه

K24 - به‌غدا:
زنجيره كۆبوونه‌وه‌كانی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له به‌غدا درێژه‌ی هه‌یه و به جیا له‌گه‌ڵ نووری مالیكی، جێگری سه‌رۆك كۆمار و فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی كوتله‌ی عه‌تا كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی و نووری مالیكی، باس له ناوی كاندیدان كراوه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مالیكیش، هه‌ردوولا باسیان له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و ناوی كاندیدان بۆ پۆسته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆككۆمار كردووه.
.jpg)
نێچیرڤان بارزانی، له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ فالح فه‌یازیش باسی له كاندیدانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كردووه و هه‌ردوولا باسیان له‌وه كردووه، كه پێویسته په‌له له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار بكرێت.
هه‌ردوولاش جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پێویسته له‌و ماوه‌یه‌ی ده‌ستوور دیاریكردووه، پۆستی سه‌رۆككۆمار یه‌كلابكرێته‌وه و هه‌وڵیش بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی به‌هێز چڕبكرێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، نێچیرڤان بارزانی، به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، نووری مالیكی جێگری سه‌رۆككۆمار و فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی كوتله‌ی عه‌تا كۆبووه‌وه، پێشبینی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌ی عێراقییش كۆببێته‌وه.