دەروازەیەكی دیكەی سنووری لەنێوان ھەرێمی كوردستان و توركیا دەكرێتەوە

"دەروازەكە دەكەوێتە نێوان ھەولێر و ھەکاری"

K24 - مێرگەسۆر

ساڵی 2014 بڕیاری کردنەوەی دەروازەی سنووری زێتێ، لە دەڤەری مێرگەسوور لەنێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا درا، بەڵام بەھۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش، کارەکانی وەستێنران، دوای وەدەرنانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكان جارێکی دیکە بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە لە 18/5/2018 واژووی کردووە، دەستبەکارەکانی کردنەوەی ئەو دەروازە سنوورییە دەکرێتەوە.

ئەوشوێنەی بڕیاردراوە ببێتە دەروازەیەکی فەرمی بازرگانی و گەشتیاری دەكەوێتە نێوان ھەولێر و ھەکاری. زێتێ وەک یەکەمین دەروازەی سنووری ھەولێر لەگەڵ تورکیا، لە رۆژانی داھاتوودا دەستدەکرێت بە چاکردنی رێگاکەی. قایمقامی مێرگەسۆر دوایین زانیارییەکانی دەربارەی کردنەوەی   دەر‌وازەی ‌سنووری زێتێ  بۆ کوردستان24 ئاشکرا دەکات.

دەروازەی سنووری زێتێ لەنێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا دەکەوێتە سنووری قەزای مێرگەسۆر و دووری 150کم باکووری رۆژھەڵاتی ھەولێری پایتەخت، بەکردنەوەی ئەو دەروازە سنوورییە وێڕای فراوان بوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری نێوان ھەردوولا، ئابووری دانیشتوانەکەی دەبوژێتەوەو ئاوەدانی زیاتریش روو لەناوچەکە دەکات.

ھ.م

غەفوور مەلاسوار، قایمقامی مێرگەسۆر بە كوردستان24 گوت: "