ئێس -300ـی رووسی ئیسرائیل ده‌ترسێنێ
ئێس - 300 چییه و تواناكانی چین؟
K24 - هه‌ولێر:
دوای رووداوی فڕۆكه رووسیا كه پێش چه‌ند رۆژێك له سووریا خرایه خواره‌وه، مۆسكۆ رایگه‌یاندووه ده‌یه‌وێت سیستمی به‌رگری ئاسمانی ئێس- 300 له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا بگه‌یێنێته ده‌ست سوپای سووریا.
به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنه سه‌ربازییه‌كان، ئه‌گه‌ر سوپای سووریا ئه‌و سیستمه كاریگه‌ره‌ی ده‌ستكه‌وێت، فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل له گه‌ڕان به ئاسمانی سووریا بێبه‌ش ده‌بن و ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی جارانیان نامێنێ.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی میسیل سریت، تایبه‌تمه‌ندی مووشه‌كه رووسییه‌كه‌ی باسكردووه و نوسیوویه‌تی: "هه‌ر ئامانجێك له ئاسماندا بێت و به چاو ببینرێت ده‌یپێكێ".
چه‌ندین شێوه‌ی سیستمی مووشه‌كی هه‌ن، یه‌كێك له‌وانه (ئێس - 300) و له‌سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤییه‌تی جاران، له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌رهه‌مهێنراوه و ساڵی 1978 خراوه‌ته خزمه‌تی سه‌ربازییه‌وه. له‌وه‌ش پێشكه‌وتووتری هه‌یه و ده‌توانێت رێگه له مووشه‌كی بالیستی بگرێت و نزیكه له سیستمی پاتریۆتی "پاك-2"ـی ئه‌مه‌ریكی.
یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته باشه‌كانی ئێس -300 ئه‌وه‌یه ده‌توانرێت له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله گه‌وره سه‌ربازییه‌كان دابنرێت و بجووڵێنرێت، پشت به كڵاوه‌یه‌ك ده‌به‌ستێت كه كێشی 133 كیلۆگرامه و زۆر به خێرایی و به به‌هێزی ده‌ته‌قێته‌وه. به‌ر له‌وه‌ی راسته‌وخۆ به‌ر ئامانجه‌كه‌ش بكه‌وێت ده‌یته‌قێنێته‌وه.
سیستمی ئێس - 300 رووسی به 3 جۆر مووشه‌ك ئاماده‌كراوه، جۆرێكیان 47 كیلۆمه‌تر ده‌ڕوات، دوو جۆره‌كه‌ی دیكه 75 كیلۆمه‌تر و 150 كیلۆمه‌تر ده‌ڕۆن. هه‌مووشیان له توانایاندایه له دووری 25 كیلۆمه‌تریش ئامانجه‌كه‌یان بپێكن. به‌ڵام سیستمی مووشه‌كی "ئه‌نتی - 2500" ڤێرژنێكی نوێی سیستمی به‌رگری ئاسمانی ئێس - 300 و 250 كیلۆمه‌تر ده‌ڕوات.
به‌گوێره‌ی زانیاریی میدیاكانی رووسیا، ئه‌و سیستمه رووسییه جۆراوجۆرانه ده‌توانن ئامانجی ئاسمانی جوڵاو كه به خێرایی 4300 تا 10 هه‌زار كیلۆمه‌تر ده‌ڕۆن له كاتژمێرێكدا بپێكن.
هه‌ر چه‌نده ئیسرائیل به‌و بڕیاره نیگه‌رانه و نایانه‌وێت رووسیا ئه‌و سیستمه بنێرێته سووریا، به‌ڵام ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا سووره له‌سه‌ر ناردنی سیستمه‌كه بۆ سوپای سووریا.