نەیارانی پەنابەران دەبنە فەرمانڕەوای سوید

"سەرۆک وەزیران متمانەی لێسەندرایەوە"

K24 – هه‌ولێر:

ستێفان لۆفن، سەرۆک وەزیرانی سوید لەسەر پشکی پارتی سۆشیال دیموکرات، ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی شکستهێنانی لە دروستکردنی هاوپەیمانی زۆرینە لە پەرلەمانی سوید متمانەی لێسەندرایەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی یۆرۆنیوز، سەرۆک وەزیران وەک کاربەڕێکەر لە کارەکانی بەردەوام دەبێت تاکو هاوپەیمانێتییەک دەتوانێت زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان کۆبکاتەوە.

ئەگەری زۆرە، پارتی سویدین دیموکراتس، کە دژە پەنابەرن، لەگەڵ هاوپەیمانێتی ئۆپۆزسیۆنەکانی سوید یەکبگرن و حکوومەتی داهاتوو دروست بکەن، بەوەی سویدین دیموکراتس خاوەنی 62 کورسییەو جیاوازی هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنەکان و پارتی فەرمانڕەوی سویدیش تەنها یەک کورسییە.

لە 9ی ئەیلوولی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید ئەنجامدرا و هاوپەیمانی پارتەکەی سەرۆک وەزیران توانی 144 لەکۆی 349 کورسی بەدەستبهێنێت، ئەمەش وایکرد، پارتە ئۆپۆزسیۆن و دژە پەنابەرەکان چانسی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی سویدیان زیاتر هەبێت.

H.J

Fly Erbil Advertisment