هێزه عێراقییه‌كان ده‌یان عه‌ره‌بی سوننه بێسه‌روشوێن ده‌كه‌ن
هیومه‌ن رایتس وۆچ زانیاری ده‌خاته‌ڕوو

K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی هیومه‌ن رایتس وۆچ، له راپۆرتێكدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27/9/2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه: "هێزه‌كانی سوپا و ئه‌منی عێراقی، ده‌یان كه‌سیان بێسه‌روشوێن كردووه و زۆربه‌یان له ره‌گه‌زی نێرن و عه‌ره‌بی سوننه‌ن، هه‌روه‌ها منداڵیان تێدایه له ته‌مه‌نی 9 ساڵاندایه و له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌كانی "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر" ده‌ستگیركراون".
له راپۆرته‌كه‌دا، باسی هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردن و ره‌شبگیری ده‌كات له‌نێوان ساڵانی 2014 تا 2017 و به 76 لاپه‌ڕه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
توێژینهوههكی هیومه‌ن رایتس وۆچ له‌باره‌ی رفاندن و ره‌شبگیری له ساڵی 2014 دا باسی ئه‌و كاتانه ده‌كات كه هێزه‌كانی عێراق ده‌ستیان به هێرشكردنه سه‌ر چه‌كدارانی داعش كردووه‌ته‌وه.
له راپۆۆرتهكهدا ده‌ڵێت: "74 پیاو و 4 منداڵی دیكه، له نێوان مانگی نیسانی 2014 تا مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 له‌لایه‌ن هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه ده‌ستگیركراوون و دواتر به ئه‌نقه‌ست بێسه‌روشوێن كراوون.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، بێسه‌روشوێنكردنی به ئه‌نقه‌ست كه وه‌ك به‌ڵگه كه‌وتوونه‌ته به‌رده‌ست، به‌شێكن له شێواز و هه‌ڵمه‌تیكی فراوان و به‌رده‌وام له عێراق، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیش وه‌ڵامی هیچ داواكارییه‌كی كه‌سوكاری خێزانه‌كانی بێسهروشوێنكراوهكان و ته‌نانه‌ت هیومه‌ن رایتس وۆچیشیان نه‌داوه‌ته‌وه.