مه‌كگۆرك و سوله‌یمانی له قوڕاوی عێراق ده‌رناچن
ئه‌مه‌ریكا و ئێران له پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق شكستیانھێناوه

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی له راپۆرتێكدا ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكا و ئێران شكستیانهێناوه له گۆڕینی هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌ی هێزه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و گه‌ره‌نتیكردنی هاوپه‌یمانه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی بیانخه‌نه پێگه گرنگه‌كانه‌وه".
قوسه‌ی سوهه‌یل، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی بنیات، به رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه: "ئێران و ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتوونه‌ته رێگه‌یه‌كی داخراو، پاش ئه‌وه‌ی هه‌وڵی زۆریاندا و ده‌ستیانوه‌ردایه پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراقه‌وه".
له هه‌مان چوارچێوه‌دا، یوسف كلابی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به واشنتن پۆستی گوتووه: "به‌رده‌وام ركابه‌ریی له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران هه‌یه، به‌ڵام به ئاشكرانه‌بووه وه‌ك ئه‌مجاره‌یان، ئه‌مجاره هه‌ر یه‌كه‌یان هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌ژموونی خۆیان بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌كاربهێنن. ئه‌گه‌ر ئه‌و ركابه‌رییه به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، نازانرێت كێ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، به‌ڵام ده‌زانین كێ زه‌ره‌رمه‌نده، ته‌نها گه‌لانی عێراق زیانیان پێده‌گات".
كلابی گوتوویه‌تی: "پرۆسه‌ی سیاسی عێراق رابوونێكی تێدا درووست بووه، چونكه گه‌ل هاوسۆزییه ئیتنی و ئاینییه‌كانی به‌لاوه‌ناوه‌و ته‌نها داوای چاككردنی ئاستی بژێوی ژیانیان ده‌كه‌ن".
واشنتن پۆست نوسیوویه‌تی: "به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكی و ئێرانییه‌كان (برێت مه‌كگۆرك و قاسم سوله‌یمانی) هه‌وڵی زۆر و ئاشكرایاندا بۆ پێكهینانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، به‌ڵام تا ئه‌م ساته شكستیانهێناوه‌و ئامانجه‌كه‌یان نه‌پێكاوه و هاوپه‌یمانه‌كانیان له چاوه‌ڕوانی پۆسته‌كه‌دا هێشتووه‌ته‌وه".