حه‌لبووسی: هەماهەنگییەکی بەرز لە نێوان قەوارە سیاسییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە
شاندی پارتی له‌گه‌ڵ حه‌لبووسی كۆبووه‌وه
K24 - به‌غدا:
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەماهەنگییەکی بەرز لە نێوان قەوارە سیاسییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە بۆ ئەوەی بە رێککەوتن کەسێك بۆ سەرۆ کۆمار هەڵبژێرن بە گوێرەی دەستوور نابێت لە 2 مانگی داهاتوو تێپەرێت.
حەلبووسی گفتۆگۆیەکانی لەگەڵ شاندی پارتی بە ئەرێنی وەسفکرد و گووتی، ئەوان دەنگ بەو کاندیدە دەدەن کە لایەنە کوردییەکان لەسەر رێکدەکەون.
شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ سه‌رخستنی دكتۆر فوئاد حوسێن، كاندیدی حزبه‌كه بۆ سه‌رۆككۆماری عێراق له به‌غدایه و تا ئێستاش پشتیوانی ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسی به‌غدای به‌ده‌ستهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی له ناو په‌رله‌مان ده‌نگ به كاندیده‌كه‌یان بده‌ن.
به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، رۆژی 2ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، دواواده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری عێراق و تا ئێستاش لایه‌نه كوردییه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك كاندید رێكنه‌كه‌وتوون و بڕیاریانداوه ئه‌و پرسه له‌ناو په‌رله‌مان یه‌كلا بكه‌نه‌وه.
ئ. م