"ئه‌مه‌ریكا دۆزه‌خ بۆ ئه‌سه‌د تاوده‌دات"
جێفری: ئه‌سه‌د له‌مپه‌ر بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردن درووست بكات سزایه‌كی توندی نێوده‌وڵه‌تی ده‌درێت

K24 - هه‌ولێر:
جیمس جیفری، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا، هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای توند و "ستراتیژییه‌تی كه‌نارگیركردن" له دیمه‌شق ده‌كات، ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌مپه‌ر بخاته به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی ئه‌م دواییه بۆ راسته‌ڕێكردنی پرۆسه‌ی سیاسی و كۆتاییهێنان به جه‌نگ.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز جیفری گوتوویه‌تی: "واشنتن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا و ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كار بۆ سه‌پاندنی سزای نێوده‌وڵه‌تی توند به‌سه‌ر رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د دا ده‌كات، ئه‌گه‌ر هاتوو خۆی له هاوكاریكردن بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و زه‌مینه‌سازی هه‌ڵبژاردن بدزێته‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر رژێم له‌مپه‌ر درووست بكات، پێموایه ده‌توانین به‌هه‌مان رێگای پێش ساڵی 2015ـی ئێران و سزای توندی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانین سزای بده‌ین".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه ده‌ڵێت: "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری سزادانیشی ده‌رنه‌كات، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌و كاره ده‌كه‌ین، یان هاوپه‌یمانه ئاسیاییهكانمان و بارودۆخێك بۆ رژێمی سووریا ده‌ڕه‌خسێنین ژیان زۆر خراپتر بێت بۆ ئه‌و رژێمه و رووس و ئێرانییه‌كان كه ئه‌و ئاژاوه‌یان خوڵقاندووه له‌وێ رابكه‌ن".
به‌ڵام پێیوایه رێككه‌وتنه‌كه‌ی رووسیا و توركیا له سۆچی توانیوویه‌تی رێگه له هێرشی سوپای سووریا بۆ سه‌ر دوایین مۆڵگه‌ی چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان له ئیدلب بگرێت.