به‌وێنه و ڤیدیۆ.. ورده‌كاری نوێ له‌سه‌ر هه‌ڵكوتانه سه‌ر بنكه‌یه‌كی ده‌نگدانی شاری سلێمانی
"رووداوه‌كه به وێنه و ڤیدیۆ تۆماركراوه و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه وه‌ك به‌ڵگه به‌كاری ده‌هێنن"
K24- هه‌ولێر:
له‌مباره‌یه‌وه له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، نوێنه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له بنكه‌ی په‌یمانگه‌ی كۆمپیوته‌ری سلێمانی به‌ناوی مه‌سعود دووپاتیكرده‌وه، كاتژمێر 2:00ی پاشنیوه‌ڕۆ هێزێكی چه‌كداری سه‌ر به لایه‌نێكی سیاسی به جلی كوردییه‌وه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ئه‌و بنكه‌یه‌وه و پشێوییان له بنكه‌كه‌دا هێنایه‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزه چه‌كداره كه ژماره‌یان به‌لایه‌نی كه‌م 12 كه‌س بوون و سه‌رجه‌میان گه‌نج بوون، چوونه سه‌ر وێستگه‌یه‌كی ئه‌و بنكه‌یه، گێچه‌ڵیان به كارمه‌ند و چاودێرانی ئه‌و وێستگه‌یه كرد، به‌ڵام هیچان پێنه‌كرا، دواتر هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ی بنكه‌كه و جگه له شكاندنی سندووقه‌كانی ده‌نگدان، كه‌لوپه‌ل و كابینه‌كانی ناو ئه‌و وێستگه‌یه، هه‌وره‌ها به‌زۆر كارمه‌ند و نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كان و چاودێرانی ناو وێستگه‌كه‌یان كردووه‌ته ده‌ره‌وه ده‌رگه‌یان له‌سه‌رخۆ داخست و به ویستی خۆیان ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌نگی ساخته‌یان خستووه‌ته ناو سندووقه شكاوه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ره‌گه‌زمانه‌ی عێراقی تازه و ساخته‌یان پێ‌بوو، ده‌شگوترێت سه‌ر به لایه‌نێكی سیاسین".
هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد، "جگه له ئازارگه‌یاندن به به‌رپرس و كارمه‌ندانی وێستگه‌كه و نوێنه‌رانی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان، مۆبایلیشییان له‌و خه‌ڵكه وه‌رگرت كه له‌ده‌وروبه‌ری وێستگه‌كه‌بوون و پشێویی زۆریان له‌و بنكه‌یه درووست كرد".
نوێنه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، كه "ئه‌وان به وێنه و ڤیدیۆ رووداوه‌كه‌یان تۆماركردووه و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه وه‌ك به‌ڵگه به‌كاری ده‌هێنن".
پێشتریش راگه‌یه‌ندرا، هێزێكی یه‌كێتی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌ی په‌یمانگای كۆمپیوته‌ری سلێمانی و په‌لاماری چاودێری لایه‌نه‌كان و كارمه‌ندانی كۆمسیۆنیان داوه و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و كارمه‌نده‌ی له‌سه‌ر سندوقه‌كه بووه‌و دواتر سندووقه‌كه‌یان بردووه و ده‌نگی ساخته‌یان خستووه‌ته ناوی.
.jpg)
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، هێزه‌كه په‌لاماری نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كانیانداوه له بنكه‌ی په‌یمانگای كۆمپیوته‌ر له گه‌ڕه‌كی كارێزه‌وشكی سلێمانی و ئه‌و هێزانه‌ی پۆلیسیش له‌و ناوه‌دا بوون هیچ كارێكیان نه‌كردووه. په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی ده‌ڵێت: "هێزه‌كه بنكه‌كه‌یان تێكداوه‌و بۆ ماوه‌یه‌كیش پرۆسه‌ی ده‌نگدانیان راگرتووه.