سه‌عدی پیره وه‌ڵامی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌داته‌وه
"رای زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌خوات"

K24 - هه‌ولێر:
سه‌عدی پیره، گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له باره‌ی پرسی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدان، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا بۆ كوردستان 24، وه‌ڵامی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، رای زۆرینه‌ی ناوی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌خوات و رای هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیش رێزلێگراوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، كه پشێوییه‌ك له لێدوانی به‌رپرسانی یه‌كێتیدا ده‌بینرێت و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش سه‌عدی پیره رایگه‌یاند، ئه‌وان ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام دواتر لێدوانه فه‌رمییه‌كه‌ی سه‌عدی پیره، له ته‌واوی میدیا فه‌رمییه‌كانی یه‌كێتی لادرا و قوباد تاڵه‌بانییش رایگه‌یاند، هێشتا زووه بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بدرێت.
پێشتریش هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بۆچوونی خۆی له باره‌ی دیاریكردنی یه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق راگه‌یاند و له په‌یامێكدا دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه پێویسته كورد له‌سه‌ر دیاریكردنی یه‌ك كاندید رێكبكه‌وت.