په‌رله‌مانی عێراق سه‌رۆك كۆمار ده‌ستنیشان ده‌كات
هێشتا كورد له‌سه‌ر كاندیدێك رێكنه‌كه‌وتووه

K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1/10/2018 كاتژمێر 8:00 ئێواره ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له دانیشتنێكدا سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ 4 ساڵی داهاتوو ده‌ستنیشان بكات، له كاتێكدا ھێشتا ناكۆكی هه‌یه له‌سه‌ر كاندێكی كوردی بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه و تا ئێستا په‌رله‌مانتارانی عێراق ناچارن له نێوان 7 كاندیدی كورددا كه‌سێكیان هه‌ڵبژێرن.
ئه‌وه له كاتێكدایه محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رۆژی 2/10/2018 وه‌ك دوایین واده بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار دیاریكرد.
پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق وه‌ك ئه‌وه‌ی پاش ساڵی 2003 لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، كراوه‌ته پشكی كورد و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ سوننه‌كان و سه‌رۆك وه‌زیرانی فره ده‌سه‌ڵاتی عێراقیش پشكی شیعه‌كانه.
دوای 15 ساڵ ئێستا لایه‌نه كوردستانییه‌كان هێشتا له‌سه‌ر كاندیدێكی یه‌كگرتوو بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه رێكنه‌كه‌وتوون، چونكه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو حزبه‌كه، تاك لایه‌نه و بێ پرس و راوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه به‌تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان كه پۆسته‌كه به ئیستیحقاقی خۆی ده‌زانێت، بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندیدیكرد. له چه‌ند راگه‌یێنراوێكدا ئاماژه‌ی پێكردووه.
سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، دوای بینینی به‌رهه‌م ساڵح له په‌یامێكدا له‌سه‌ر پۆسته‌كه و پاش ده‌ستنیشانكردنی دكتۆر فۆئاد حسێن بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار رایگه‌یاند: "با كوتله كوردستانییه‌كان كاندیدێك له نێوان خۆیاندا یه‌كلایی بكه‌نه‌وه" وه‌ك ئه‌وه‌ی چوار ساڵ پێش ئێستا كردیان.
ئێواره‌ی دوێنێش هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له نامه‌یه‌كدا بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه راگه‌یاند و به هه‌مانشێوه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوو كاندیدی كورد له‌نێوان په‌رله‌مانتاره كورده‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه و پاشان ببرێته ناو كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن".
هه‌ر دوێنێ شاندێكی باڵای یه‌كێتی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گه‌یشتنه به‌غدا و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكیشه فوئاد حسێن و به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆچوونی به‌شێكی ھێزه‌كانی عێراق ئه‌وه بووه، پێیان باشه كورد یه‌ك كاندیدی هه‌بێت تا ئه‌وان له په‌رله‌مان ده‌نگی بۆ بده‌ن.
چاودێران پێشبینی ده‌كه‌ن، دوای كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و نامه‌كه‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر هه‌ڵوێستی یه‌كێتیدا بێت كه 13 ساڵه ئه‌و پۆسته به‌رێوه‌ده‌بن و هێشتا به پشكی خۆیانی ده‌زانن.