بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار شاندێكی باڵای پارتی ده‌چێته به‌غدا
"ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی فوئاد حسێن به‌هێزه"

K24 - هه‌ولێر:
بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1/10/2018 شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌گاته به‌غدا و هێشتا پارتی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ر له‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆمار له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یه‌كلایی بكرێته‌وه، پێویسته له‌لایه‌ن فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراقه‌وه یه‌كلایی بكرێته‌وه چونكه ئه‌و پۆسته پشك و ئیستیحقاقی كورده.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا به كوردستان 24 راگه‌یاند: "پێداگری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت یه‌كه‌مجار كوتله كوردستانییه‌كان كاندیدی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌و پۆسته پشكی كورده، وه‌ك چۆن هێز و لایه‌نه شیعییه‌كانی عێراق یه‌كه‌مجار كوتله گه‌وه‌ره‌كه پێكده‌هێنن و كه‌سێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، پێویسته كوردیشی خۆی ئه‌و پۆسته یه‌كلایی بكاته‌وه نه‌ك ئه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كان و هێزه عێراقییه‌كان به‌و كاره هه‌ستن".
سه‌رچاوه باڵاكه ده‌ڵێت: "هه‌ر چه‌نده فوئاد حسێن، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان چانسی زیاتره و ئه‌گه‌ری ده‌رچوونیشی له په‌رله‌مانی عێراق زۆرتره، به‌ڵام پارتی هه‌ر پێی باشه سه‌ره‌تا لایه‌نه كوردستانییه‌كان كه‌سێك بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه دیاری بكه‌ن".
رۆژی هه‌ینی رابردووش سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، دوای بینینی به‌رهه‌م ساڵح له په‌یامێكدا له‌سه‌ر پۆسته‌كه و پاش ده‌ستنیشانكردنی دكتۆر فۆئاد حسێن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار رایگه‌یاند: "با كوتله كوردستانییه‌كان كاندیدێك له نێوان خۆیاندا یه‌كلایی بكه‌نه‌وه" وه‌ك ئه‌وه‌ی چوار ساڵ پێش ئێستا كردیان.
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 30/9/2018 هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له نامه‌یه‌كدا بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه راگه‌یاند و به هه‌مانشێوه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوو كاندیدی كورد له‌نێوان په‌رله‌مانتاره كورده‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه و پاشان ببرێته ناو كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن".
هه‌ر دوێنێ شاندێكی باڵای یه‌كێتی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گه‌یشتنه به‌غدا و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكیشه فوئاد حسێن و به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆچوونی به‌شێكی ھێزه‌كانی عێراق ئه‌وه بووه، پێیان باشه كورد یه‌ك كاندیدی هه‌بێت تا ئه‌وان له په‌رله‌مان ده‌نگی بۆ بده‌ن.
چاودێران پێشبینی ده‌كه‌ن، دوای كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و نامه‌كه‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر هه‌ڵوێستی یه‌كێتیدا بێت كه 13 ساڵه ئه‌و پۆسته به‌رێوه‌ده‌بن و هێشتا به پشكی خۆیانی ده‌زانن.
K24 - هه‌ولێر:
بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1/10/2018 شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌گاته به‌غدا و هێشتا پارتی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ر له‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یه‌كلایی بكرێته‌وه، پێویسته له‌لایه‌ن فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراقه‌وه یه‌كلایی بكرێته‌وه چونكه ئه‌و پۆسته پشك و ئیستیحقاقی كورده.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا به كوردستان 24 راگه‌یاند: "پێداگری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت یه‌كه‌مجار كوتله كوردستانییه‌كان كاندیدی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌و پۆسته پشكی كورده، وه‌ك چۆن هێز و لایه‌نه شیعییه‌كانی عێراق یه‌كه‌مجار كوتله گه‌وه‌ره‌كه پێكده‌هێنن و كه‌سێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، پێویسته كوردیشی خۆی ئه‌و پۆسته یه‌كلایی بكاته‌وه نه‌ك ئه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كان و هێزه عێراقییه‌كان به‌و كاره هه‌ستن".
سه‌رچاوه باڵاكه ده‌ڵێت: "هه‌ر چه‌نده فوئاد حسێن، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان چانسی زیاتره و ئه‌گه‌ری ده‌رچوونیشی له په‌رله‌مانی عێراق زۆرتره، به‌ڵام پارتی هه‌ر پێی باشه سه‌ره‌تا لایه‌نه كوردستانییه‌كان كه‌سێك بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه دیاری بكه‌ن".
رۆژی هه‌ینی رابردووش سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، دوای بینینی به‌رهه‌م ساڵح له په‌یامێكدا له‌سه‌ر پۆسته‌كه و پاش ده‌ستنیشانكردنی دكتۆر فۆئاد حسێن بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار رایگه‌یاند: "با كوتله كوردستانییه‌كان كاندیدێك له نێوان خۆیاندا یه‌كلایی بكه‌نه‌وه" وه‌ك ئه‌وه‌ی چوار ساڵ پێش ئێستا كردیان.