نه‌مسا بۆ په‌نابه‌رێكی عێراقی: له رێگه‌ی سكایپه‌وه درێژه به ژیانی هاوسه‌ری بده‌ن
مافی په‌نابه‌رێتی ناده‌نه عێراقییه‌ك كه هاوسه‌ره‌كه‌شی هاووڵاتی نه‌مسایه

K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوستریا (نه‌مسا)، ره‌تیانكردووه‌ته‌وه مافی په‌نابه‌رێتی بده‌نه پیاوێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵی عێراقی، كه تازه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچێكی نه‌مساویدا كردووه.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان، ئه‌و پیاوه عێراقییه ماوه‌ی زیاتر له 2 ساڵه له‌و وڵاته‌یه و هاوسه‌رگیریشی له‌گه‌ڵ كچێكی نه‌مساویدا كردووه، كاتێكیش گوتوویه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌م نه‌مساوییه، ده‌سه‌ڵاتداران پێیانگوتووه له رێگه‌ی سكایپه‌وه درێژه به ژیانی هاوسه‌ریتان بده‌ن.
ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و گه‌نجه له وڵاته‌كه‌ی هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر نییه و هاوسه‌رگیریشی له‌گه‌ڵ كچێكی نه‌مساوی، هۆكارێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌رێتی وه‌ربگرێت.
رۆژنامه لۆكاڵییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، به‌رپرسانی نه‌مسا به‌و پیاوه‌یان راگه‌یاندووه، كه ده‌توانێت له رێگه‌ی سكایپه‌وه په‌یوه‌ندی به هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه بكات، یان ماوه ماوه پشووه چه‌ند رۆژی و ههفتهییهكان له‌و وڵاته به‌سه‌رببات.
ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقییه، مانگی نیسان/ ئه‌پریلی ئه‌مساڵ، له‌گه‌ڵ كچێكی نه‌مساوی، كه وه‌كو خۆبه‌خش له كامپێكی مانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران كاری ده‌كرد، یه‌كتریان ناسیوه، دواتریش كوڕه‌كه‌ی فێركردووه چۆن چێشت بۆ په‌نابه‌رانی كامپه‌كه ئاماده‌بكات، له باكووری ئه‌و وڵاته، دواتریش هاوسه‌رگیریان كردووه.
ئێستا دوای بڕیاره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌مسا، ئه‌و پیاوه عێراقییه داوا ده‌كات، چاوێك به بڕیاره‌كه‌دا بخشێننه‌وه و ئه‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌مساویه.
بڕیاره‌كانی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی سه‌رپه‌رشتی پێدانی مافی مانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ده‌كات، رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی زۆر بوونه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران "زۆر توندن".
ئ. م