"عه‌سائیب ده‌بێته بازرگانی خواردنه‌وه كهولییه‌كان"
"ملیشیاكانی عێراق خواردنه‌وه كهولییه‌كان ده‌كه‌نه بناغه‌ی ئیمپراتۆرییه‌ته ئابوورییه‌كه‌یان"

K24 - هه‌ولێر
ته‌نها ده‌یانگووت سه‌ر به ئێرانن، به‌ڵام شه‌رعییه‌تی سیاسیان وه‌رگرت و ئێستا زۆربه‌ی جومگه ئه‌منییه‌كانیان ته‌نیوه، سه‌ركه‌وتنی خێرای میلیشیاكان ئه‌وه‌ی بیرنه‌بردنه‌وه كه ئیمپراتۆرییه‌تێكی ئابووری بۆ خۆیان بونیادبنێن و بیكه‌نه پاڵپشتییه‌كی دارایی یه‌ده‌گ و خۆیان له قه‌یرانی دارایی دوورخه‌نه‌وه كه رژێمی ئێران رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه.
هه‌ندێك له‌و میلیشیانه چالاكییه‌كانیان له به‌غدا چڕكردووه‌ته‌وه و به‌شێكیان تایبه‌تمه‌ندن به پاراستنی كاروانه‌كانی هێنانه ناوه‌وه‌ی خوردنه‌وه كهولییه‌كان بۆ پایته‌ختی عێراق، ئه‌وه‌ش بازرگانییه‌كی رۆژانه‌یه ده‌یان هه‌زار دۆلار ده‌خاته باخه‌ڵیانه‌وه.
له‌سایه‌ی بۆشایی ئه‌منی و پابه‌ننه‌بوونیان به‌و یاسایه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له 22ـی ئۆكتۆبه‌ری 2016 بۆ هێنان و فرۆشتنی خواردنه‌وه كهولییه‌كان ده‌ریكرد، چالاكییه‌كانی ئه‌و میلیشیایه فراوان بووه، به چه‌ك ئه‌و بارودۆخه‌یان قۆستووه‌ته‌وه و له‌و رێگه‌یه‌وه خه‌ریكی پاره‌په‌یداكردن و كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له پرۆسه‌ی هێنانه ژووره‌وه‌ی خواردنه‌وه كهولییه‌كان بۆ پایته‌ختی عێراق گوتوویه‌تی: "گرووپه چه‌كداره‌كان خواردنه‌وه كهولییه‌كان دێننه ناو به‌غدا، به بارهه‌ڵگر ده‌یهێنن و ده‌سه‌ڵاتدارانی گومرگ و هیچ ده‌زگایه‌كی دیكه چاودێرییان ناكات".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به پێگه‌ی سكای نیووز عه‌ره‌بی گوتووه: "كاتێك ده‌گه‌نه ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی حه‌شدی شه‌عبی، گرووپه چه‌كداره‌كان به لۆگۆ و درووشمی هێزێكی ناو حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌و به ئۆتۆمبێل پێشی ده‌كه‌ون و ده‌یبه‌نه ناو به‌غداوه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه به‌هۆی پاراستنی گیانی خۆی ناوه‌كه‌ی نه‌نووسراوه ده‌ڵێت: "ئه‌ندامانی عه‌سائیبی ئه‌هولوحه‌ق شووشه‌كانی خواردنه‌وه كهولییه‌كان دێننه كۆگایه‌كی ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غداوه و له هه‌ر بارهه‌ڵگرێك بڕی 12 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرن، له كاتێكدا كرێی بارهه‌ڵگرێكی ئاسایی كه كه‌لوپه‌لی دیكه‌ی جگه له خواردنه‌وه كهولییه‌كانی پێبێت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه تا به‌غدا له 800 دۆلار زیاتر نییه".
میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق كه ئێران راهێنانیان پێده‌كات به‌شێكن له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هه‌ژموونی سه‌ركرده‌كه‌ی كه قه‌یس خه‌زعه‌لی یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ر به ئێرانه به‌ره‌و زیاتر بوون ده‌چێت.
ئێستا عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق وه‌ك یه‌كێك له دیارترین یاریكه‌ره‌كانی ژیانی سیاسی عێراق ده‌رده‌كه‌وێت، له رێگه‌ی پرۆسه چه‌كدارییه تۆقێنه‌ره‌كانیان له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2011 هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژی له وڵاته‌كه كشاونه‌ته‌وه، ئه‌و میلیشیایه به چاودێری قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران به‌رده‌وامه له گه‌شه‌كردن.
كاتێك میلیشیاكانی عه‌سائیب خواردنه‌وه كهولییه‌كان ده‌بنه به‌غدا، پاش ئه‌وان رۆڵی ئۆتۆمبێله‌كانی پۆلیسی ئیتیحادی ده‌ستپێده‌كات كه له ته‌نیشت فرۆشگاكانی خواردنه‌وه كهولییه‌كان ده‌وه‌ستن و وه‌ك ئه‌وه‌ی چالاكوانێكی مافناس ده‌ڵێت ئه‌وان له رێگه‌ی تیمه‌كانیانه‌وه ئه‌و فرۆشگایانه ده‌پارێزن كه له سه‌رانسه‌ری به‌غدا خواردنه‌وه كهولییه‌كان ده‌فرۆشن.
ئه‌و چالاكوانه به سكای نیووزی عه‌ره‌بی گوتووه: "ئێستا ئه‌و فرۆشگایانه پێویستیان به‌وه نییه لافیته هه‌ڵواسن و خۆیان بناسێنن، له هه‌ر شوێنێك ئۆتۆمبێلی ده‌بڵ ئه‌كسلی جۆری شۆفرلێت سیلفرادۆ بینرا، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه له‌و شوێنه‌دا فرۆشگایه‌كی خواردنه‌وه كهولییه‌كان هه‌یه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت: "فرۆشگا‌كان زۆرینه‌یان له به‌شی خواره‌وه‌ی ئه‌و باڵه‌خانه چۆڵانه‌دان كه خاوه‌نه‌كانیان به‌غدایان جێهێشتووه و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سه‌ر به پارته سیاسیییه‌كان كۆنترۆڵیان كردووه و ناوچه‌كانی به‌غداشیان بۆ خۆیان دابه‌شكردووه".
به‌رپرسێكی هه‌واڵگری عێراقی گوتوویه‌تی: "میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق مانگانه نزیكه‌ی ملیۆن و نیوێك دۆلاریان له ئێرانه‌وه پێده‌گات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ی به‌رۆكی رژێمی ئێرانی گرتووه پشتیان به بازرگانی خواردنه‌وه كهولییه‌كان به‌ستووه".
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌میان كراوه‌بێت به‌بێ ركابه‌ر، میلیشیاكانی عه‌سائیب، گه‌وره بازرگانه‌كانی خواردنه‌وه كهولییه‌كانی به‌غدا ده‌ڕفێنن و ده‌یانكوژن، دیارترین قوربانیی ئه‌و كرده تۆقێنه‌ره‌ی عه‌سائیب، دادوود شه‌مۆ بووه كه له بواری هێنانی خواردنه‌وه كهولییه‌كان كاری ده‌كرد.
له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2016 به 3 ئۆتۆمبێلی پڕ چه‌كدار داوود شه‌مۆیان رفاند كه خاوه‌نی زنجیره‌یه‌ك هۆتێل و پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌غدا و دیارترینیشیان هۆتێل به‌غدایه، جگه له چه‌ندین یانه‌ی شه‌وانه و فرۆشگای خواردنه‌وه كهولییه‌كان.
دوای چه‌ند رۆژێكی هه‌مان ئه‌و مانگه، داوود شه‌مۆ ئازادكرا، سه‌رچاوه عێراقییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، بڕی 5 ملیۆن دۆلاری داوه به عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق تا ئازادیان كردووه و ناچاریشیان كردووه یه‌كێك له پرۆژه‌كانی به پاره‌یه‌كی كه‌م بفرۆشێت به كه‌سایه‌تیه‌كی دیار كه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێك له حزبه‌كان ده‌كات".
شه‌مۆ وه‌ها ترسێنراوه، كاتێك سكای نیووز عه‌ره‌بی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا كردووه گوتوویه‌تی: "تا ئێستا نازانم كام لایه‌نه له پشت رفاندنی منه‌وه بوون".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له میلیشیا چه‌كداره‌كان كۆنترۆڵی بازرگانی خواردنه‌وه كهولییه‌كانی كردووه، داوود شه‌مۆ ئه‌وه‌ی ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام گوتوویه‌تی: "ناتوانم روونكردنه‌وه‌ی زیاتری له‌باره‌وه بده‌م".
ئه‌وه‌شی په‌یوه‌سته به بازرگانی خواردنه‌وه كهولییه‌كان له عێراق گوتوویه‌تی: "هیوادارم له رابردوو باشتر بێت بارودۆخی ئاسایشی ئێستا باش نییه و یاسا جێبه‌جێ ناكرێت".