عێراق مه‌رجی نوێی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی ئاشكرا ده‌كات
وه‌زیری نه‌وت: مه‌رجه‌كه هه‌موو جۆره پرۆژه‌یه‌كی بواری نه‌وت و وزه ده‌گرێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
جه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، مه‌رجی نوێی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان راده‌گه‌یێنێت و ده‌ڵێت: "له هه‌موو گرێبه‌سته نوێیه‌كانی نه‌وتدا له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان، ده‌بێت ده‌ستی كاری عێراقی به رێژه‌ی 85%ـی كۆی كرێكاران پێكبهێنێت".
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا له زاری لعێبی رایگه‌یاندووه: "هه‌موو گرێبه‌سته نوێیه‌كان، جا په‌ره‌پێدانی كه‌رتی ده‌رهێنان و پاڵاوتن و وه‌به‌رهێنانی نه‌وت بێت، یان وه‌به‌رهێنان له غاز و ژێرخانی وزه بێت، ده‌بێت ئه‌و خاڵه‌ی تێدا ره‌چاو بكرێت".

وه‌زیری نه‌وتی عێراق له په‌یامێكدا كه بۆ كۆنفرانسی نه‌وت و وزه‌ی به‌سره‌ی ناردووه كه له ئیستانبوڵی توركیا به‌رێوه‌ده‌چێت گوتوویه‌تی: "گرێبه‌سته نوێیه‌كان به‌ندی دیكه‌یان تێدا ده‌بێت كه رێگه به وه‌به‌رهێنه‌ره عێراقییه‌كان بدات وه‌به‌رهێنان له رێژه‌ی 20%ـی ئه‌و سه‌رمایه‌دا بكه‌ن كه بۆ پرۆژه‌كه پێویسته".
لێدوانه‌كانی لعێبی پاش شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی پارێزگای به‌سره‌یه كه له ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارێزگایه‌كی نه‌وتی و ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌ڵام زۆرینه‌ی خه‌ڵكی پارێزگاكه بێكارن و خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌باشیان بۆ دابین نه‌كراوه.