گه‌وره‌ترین گۆڕی به كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه
"داعش بێره‌دا تێپه‌ڕی"
K24 - هه‌ولێر:
له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ، له پارێزگا ره‌ققه دۆزرانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی پارێزگاكه له چنگی داعش ده‌رهێنرا و ئازادكرا، روفاته‌كانیش هی چه‌كدارانی هۆزه‌كان و هاووڵاتییان و سوپان.
وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ناوچه‌یه‌كی نزیك (فلكه‌ی پانۆراما)ی به‌شی باكووری رۆژئاوای ره‌ققه، گه‌وره‌ترین گۆڕی به كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه، قوربانییه‌كانیشی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامانی سوپان.
به گوێره‌ی ئه‌و وێبسایته، گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه، گه‌وره‌ترینه و روفاتی نزیكه‌ی 1500 كه‌سی تێدایه؟
وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت، داعش گۆڕه‌كه‌ی به په‌له هه‌ڵكه‌ندووه و ته‌رمه‌كانی خستووه‌ته چاڵه‌كان، كه ژماره‌یان، به‌لای كه‌مه‌وه 1500 ته‌رم ده‌بێت.
رێكخراوی داعش، كه پارێزگای ره‌ققه‌ی وه‌كو ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆی له سووریا د‌یاریكردبوو، دوای تێكشكاندنیشی، ئه‌وه‌ی جێماوه، ته‌نها شوێنه‌واری خوێن و ته‌رم و گۆڕی به كۆمه‌ڵه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)