هاوپه‌یمانی وەڵامی یەكێتی دەداتەوە

ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كورسیه‌كانی په‌رله‌مانى عیراقی دابێتە ‌یه‌كیتى

 K24 - سلێمانى

هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسى و دادپه‌وه‌رى ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئەو دوو كورسیه‌ى له‌په‌رله‌مانى عێراق هه‌یانه‌، درابێت به‌ یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، بەرپرسێكی ھاوپەیمانی روونیده‌كاته‌وه‌ ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌یان به‌پێى رێنمایه‌كانى ئه‌وان كارده‌كه‌ن.

عوسمان گوڵپى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى هاوپه‌یه‌مانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى به‌ كوردستان 24ى رایگه‌یاند: "ئێمه‌ دوو كورسیمان له‌په‌رله‌مانى عیراق هه‌یه‌، هه‌ردوو كاندیده‌كه‌ش پابه‌ندن به‌ رێنماى و بڕیاره‌كانى هاوپه‌یمانى".

 ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ كورسیه‌كانى هاوپه‌یه‌مانى داربیته‌ یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان.

گوتیشى: "هه‌ر پرسێكى نه‌ته‌وه‌ى و نیشتمانى و په‌یوه‌ست به‌ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵك هه‌بێت دەبێ دوو كاندیده‌كه‌مان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ بڕیارى هاوپه‌یمانى ئه‌وكات به‌شدارى تێدا بكه‌ن".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌ روونیشكرده‌وه‌: "هاوپه‌یه‌مانى به‌رده‌وامه‌ و ئاماده‌ش نییه‌ كورسیه‌كانى بدات به ‌هیچ لایه‌نیكى سیاسى".

ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر ژمارەیەك پەرلەمانتاری یەكێتی رایانگەیاندبوو كە دوو پەرلەمانتارەكەی ھاوپەیمانی لە چوارچێوەی فراكسیۆنی یەكێتی دەبن لە بەغدا.