لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ "نادیاره‌كه‌ی" گوندی مه‌مكان ده‌كرێت

تیمێكی پزیشكی و حكومی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ چوونه‌ته‌ گونده‌كه‌

K24 - هه‌ولێر:

دوای گیان له‌ ده‌ستدانی دوو هاووڵاتی له‌ گوندی مه‌مكانی قه‌زای پشده‌ری ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین و نه‌خۆشكه‌وتنی 12 كه‌سی دیكه‌ به‌ نه‌خۆشییه‌كی نادیار، تیمی تەندروستی راپەرین، بەردەوامە لە لێكۆڵینەوەكردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری نه‌خۆشییه‌كه‌.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، ئەمڕۆ چوارشەممە 10-10-2018 تیمێكی تەندروستی راپەڕین، بەسەرپەرشتی دكتۆر هیوا مەحموود بەرێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین و تیمێكی خۆپاراستنی تەندروستی راپەرین و قایمقای قەزای پشدەرو نوینەری پۆلیسی راپەڕین سەردانی گوندی مەمكانیان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان بده‌ن.

بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێرمان لە دەڤەری راپەڕین: "سەرجەم تووشبوانی گوندەكە، سەربە یەك خیزانن وتا ئێستا دووكەس گیانیان لەدەستداوەو نزیكەی 12كەسی تریش تووشی هەمان نەخۆشی بوون، به‌شێكیان ره‌وانه‌ی نەخۆشخانەكانی سلێمانی كراون و لەژیرچاودێری وردی پزیشكدان".

تیمەكە بڕیاریدا، دووبارە پشكنین بۆسەرجەم ئەندامانی ئەو خیزانە بكرێت بۆ دڵنیابوون لەباری تەندروستیان، دوای دەركەوتنی تەواوی ئەنجامەكانی پشكنینه‌كه‌یان، هۆكارو جۆری نەخۆشییەكەش بۆ رای گشتی دەخه‌نه‌ڕوو.

لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌
لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌
لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌
لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌
لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌
لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌
لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌
لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌
Fly Erbil Advertisment