حزبوڵڵا سزا ده‌درێت
هه‌موو ئه‌و گرووپانه‌ی خه‌ڵكی سڤیل وه‌ك پهڵغانی مرۆیی به‌كارده‌هێنن به‌ر سزاكه ده‌كه‌ون

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، له به‌رژه‌وه‌ندیی پرۆژه یاسایه‌ك دژی حزبوڵڵا ده‌نگیدا و یه‌كێك له ئامانجه‌كانیشی لێدانه له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و گرووپه‌كانی دیكه كه خه‌ڵكی سڤیل وه‌ك فهڵغانی مرۆیی به‌كارده‌هێنن.
ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكی به كۆی ده‌نگ له به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه یاساكه ده‌نگیدا بۆ ئه‌وه‌ی سزای حزبوڵڵا بدرێت و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ئه‌و لایه‌نانه بكرێنه ئامانج كه پاڵپشتیان ده‌كه‌ن و چه‌كیان ده‌ده‌نێ.
ئه‌و پرۆژه یاسایه به‌شێكی دیكه‌یه له‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر حزبوڵڵادا سه‌پێنراون، به‌ڵام زۆر توندتره و پێشبینی ده‌كرێت پێش 5/11/2018 به‌سه‌ر حزبوڵڵادا بسه‌پێنرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی پیران، ده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه داوه كه له دژی هه‌موو ئه‌و گرووپانه‌یه كه خه‌ڵكی سڤیل وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارده‌هێنن.
هروهها له به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه یاسایه‌كیش ده‌نگدراوه كه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌كاته ئامانج به پاساوی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سڤیل وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارده‌هێنن.