رۆژی راگه‌یاندنی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاشكرابوو
"سائیروونی دڵنیاكردووه‌ته‌وه"

K24 - هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی سائیروون كه له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در پاڵپشتی ده‌كرێت، واده‌ی پێشكه‌شكردنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقی له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدی راگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
به‌در سائیغ، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی سائیروون ده‌ڵێت: "عادل عه‌بدولمه‌هدی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی به‌ڵێنی داوه له‌و ماوه‌یه‌ی ده‌ستوور دیاریكردووه كابینه‌كه‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكا‌ت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "عادل عه‌بدولمه‌هدی، هاوپه‌یمانی سائیروونی ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه رۆژی 24/10/2018 كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت و به‌هاوكاریی كوتله سیاسییه‌كان قۆناغێكی گه‌وره‌ی بڕیو‌ه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌ی".
عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستی به جووڵه‌یه‌كی زۆر كردووه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆسته وه‌زارییه‌كان و به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراقیش دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆككۆمار له رۆژی 2/10/2018 رایسپاردووه، ده‌بێت تا رۆژی 2/11/2018 كابینه‌كه‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكا‌ت.