رۆمانی كۆبانێ و كاتژمێره‌كه‌ی دایكی جاندۆست له هه‌ولێر به‌یه‌ك ده‌گه‌نه‌وه
رێوڕه‌سمی واژۆكردنی رۆمانی "كۆبانێ"ـی نووسه‌ری كورد جاندۆست به‌ڕێوه‌چوو

K24 - هه‌ولێر:
لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر رێوڕەسمێک بۆ واژۆکردنی رۆمانی کۆبانێ لەلایەن جان دۆست، نووسەر و رۆماننووسی ناوداری کورد بەڕێوەچوو، جان دۆست بە کوردستان24 راگەیاند: "کردنەوەی پێشانگای کتێب گرنگی زۆری بۆ کۆمەڵگەکان هەیە و هیواشی خواست خەڵکی کوردستان زیاتر روو لە خوێندنەوەی کتێب بکەن".
له پێشانگاكه‌دا ئه‌و كاتژمێره‌ی كراوه‌ته وێنه‌ی به‌رگی رۆمانی كۆبانێ، گه‌یشته ده‌ستی جاندۆست و به خۆشحاڵییه‌وه گووتی: "ئه‌و كاتژمێره‌ی دایكم كه نزیكه‌ی 20 ساڵ بوو نه‌مدیبوو، لێره گه‌یشته ده‌ستم و له رۆمانه‌كه‌شدا زۆر باسمكردووه".
جان دۆست رۆماننوسێكی دیاری كورده و له شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان گه‌وره‌بووه، له سێزه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له هه‌ولێر به‌شداریكردووه. رۆمانی كۆبانێ پاش وه‌رگێڕانی بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی له رێوره‌سمێكی شایسته‌دا بڕیاره وربگێڕدرێته سه‌ر زمانی دیكه‌ش له داهاتوودا.