سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا په‌يامێك ئاراسته‌ى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
پەیامنێری کوردستان 24 دەربارەی ھەڵبژاردنەکانی کوردستان و عێراق پرسیار لەسەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا كرد
K24 – برۆكسل:
له رۆژی دووەمی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ئەوروپا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، ئەنتۆنیۆ تایانی سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا له وه‌ڵامی پرسیاری پەیامنێری کوردستان 24ی رايگه‌ياند، په‌يامى يه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق په‌يامى ئاشتى و سه‌قامگيرى و پێكه‌وه‌ژيانه.
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ردوو ھەڵبژاردنى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ئاماده‌كارييه‌كان بۆ پێكهێنانی حکومەتی نوێی هه‌رێمى کوردستان و عێراق ئەنتۆنیۆ تایانی سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا گوتى: ئێمه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا باسی ئه‌و بابه‌ته‌مان نه‌كرد، به‌ڵام په‌یامی ئێمه بۆ هه‌مووان په‌یامی ئاشتی و سه‌قامگیرییه و داوای دیالۆگ و پێکەوە ژیان دەکەم بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌رێیه‌وه وه‌رزێكی سه‌قامگیر هه‌بێت له هه‌موو جیهاندا.