نه‌وزاد هادی: بڕیاری ناردنی نه‌وتی سپی له به‌غداوه جێبه‌جێ نه‌كراوه
"هێشتا به‌غدا بڕیاری نه‌داوه به‌نزین بۆ به‌نزینخانه حكومییه‌كان بنێرێت"
K24 - هه‌ولێر:
پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان به سه‌رپه‌رشتیاری پارێزگاری هه‌ولێر له‌باره‌ی پرسه‌كانی پاراستنی ژینگه له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، نه‌وزاد هادی رایگه‌یاند: "به‌غدا تا ئێستا بڕیاری نه‌داوه به‌نزین بۆ به‌نزینخانه حكومییه‌كانمان بنێرت".
سه‌باره‌ت به نه‌وتی سپیش رایگه‌یاند: "بڕیاره رۆژانه نیو ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی بۆ پاریزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بنیرت به‌ڵام تا ئێستا نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".