کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی ئاسیا و ئەوروپا ئهمهريكاى نيگهران كردووه
کۆبوونەوەیەکی ساڵانەیە و مێژووی یەکەم کۆبوونەوە دەگەڕێتەوە بۆساڵی 1994
K24- برۆکسل:
ئەمڕۆ بەبەشداری 53 سەرکردە کۆبوونەوەی لوتکەی ئاسیا و ئەوروپا لە بروکسێلی پایتەختی بەلجیکا بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ سهبارهت بهچەند پرسێکی جیھانی بکرێت لەوانە، گۆڕانی کەش و ھەوا، ھێرشی ئەليکترۆنی و پرسی تیرۆر لە وڵاتانی ئاسیا و ئەوروپا.

پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، خافێر بێتڵ، سەرۆک وەزیرانی لۆکسۆمبۆرگ له وهڵامی پرسیارێکی پەیامنێری کوردستان24 دەربارەی ئامانجی کۆبوونەوەکە رایگهیاند، بیرۆکەیەکی زۆرباشە سەرکردەکانی ئاسیا و ئەورووپا لێرە کۆبوونەتەوە، بۆ چارەسەرکردنی چەند پرسێکی جیھانی، کۆبوونەوەیەکی زۆرباش دهبێت.

کۆبونەوەی لوتکەی ئاسیا و ئەوروپا کۆبوونەوەیەکی ساڵانەیە و مێژووی یەکەم کۆبوونەوە دەگەڕێتەوە بۆساڵی 1994 ئەوکات لە بانکۆکی پایتەختی تایلەند بەڕێوەچوو و تەنیا 15 وڵات بەشداربوون.

پاش تێپەڕبوونی 23 ساڵ وڵاتانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە زیاديان کردووە بۆ 53 وڵات، لەناویاندا رووسیاش بهشدارە. ئەمەش وایکردووە نیگەرانی لای ويلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دروست بکات.