بە فەرمی گیان لەدەستدانی جەمال خاشقچی راگەیەندرا
"18 کەس لەسەر رووداوەكە دەستگیركران"
K24 - ھەولێر
سعوودیە ئەنجامە سەرەتاییەكانی لە لێكۆڵینەوە لەبارەی دیار نەمانی جەمال خاشقچی ئاشكرا كرد و رایگەیاند، كە لەكاتی دروستبوونی گرژی و شەڕ لە كونسوڵخانەی سعوودیە لە ئیستانبوڵ گیانی لەدەستداوە.
داواکاری گشتی سعوودیە رایگەیاند: "بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، جەمال خاشقچی لەکاتی دروستبوونی گرژی و کێشە و شەڕ لەگەڵ کارمەندانی کونسوڵخانەی سعوودیە لە ئیستانبوڵ گیانی لە دەستداوە".
بەگوێرەی داواكاری گشتی سعوودیە: "18 کەس بەھۆی پەیوەندییان بە رووداوەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدان".
جهمال خاشقچی، رۆژنامهوان و رهخنهگری سیاسهتهكانی ئێستای سعووديه، رۆژی 2/10/2018 دوای چوونی بۆ ناو كۆنسوڵخانهی سعوودیه له ئیستانبوڵ، بێسهروشوێن بوو. ئەمەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا و وڵاتانی زلھێزی جیھان لەسەر ئەو پرسە ھاتنە دەنگ و داوای دیاركردنی چارەنووسی خاشقچیان كرد.
ھ.م