سوپاسالاری فڕۆكه‌وانی عێراق له لوبنان كۆچی دوایی كرد
له كاتی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی كۆچی دوایی كردووه

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی له به‌غدا ئاشكرای كرد، لیوا روكن محه‌مه‌د مونشید، سوپاسالاری هێزی ئاسمانی عێراق، له لوبنان كۆچی دوایی كرد.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، سوپاسالاری هێزی ئاسمانی عێراق، له كاتی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كدا ته‌ندرووستی تێكچووه و كۆچی دوایی كردووه.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند، سبه‌ی چوارشه‌ممه، 24ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2018، ته‌رمه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه به‌غدا.
فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌كانی عێراقیش، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وێڕای ده‌ربڕینی سه‌ره‌خۆشی، ئاماژه به‌وه ده‌كات، لیوای روكنی فڕۆكه‌وانی، محه‌مه‌د مونشید یاره‌ڵڵا، له كاتی پشكنینه‌كانی خۆی له به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان كۆچی دوایی كردووه.
ئ. م