"حكوومه‌تى به‌غدا شكستخواردووه و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی دابین نه‌كردووه"
عێراق به‌رهه‌مهێنه‌رێكی سه‌ره‌كی نه‌وته له جیهان

K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی بلوومبێرگی ئابووری ئه‌مه‌ریكی، له راپۆرتێكدا ئاماژه به ره‌وشی عێراق ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بووه‌ته به‌رهه‌مهێنه‌رێكی سه‌ره‌كی نه‌وت له جیهان، به‌ڵام حكوومه‌تی به‌غدا نه‌یتوانیوه خزمه‌تگوزاریی پێویست بۆ هاووڵاتییانی دابین بكات.
ئاژانسه‌كه ئاماژه به زیادبوونی به‌رهه‌می نه‌وتی عێراق ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته 4.78 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له رۆژێك، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و ژماره‌یه زیاتر بێت و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا بگاته 5 ملیۆن به‌رمیل.
بلوومبێرگ دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌و وڵاته، به‌ڵام شه‌ڕوشۆڕ و ململانێكان به جۆرێكن، نه‌یتوانیوه جگه له شتێكی "كه‌م"، هیچ شتێكی ئه‌وتۆ به به گه‌له‌كه‌ی بدات، له هه‌مان كاتیش‌دا، به ملیاران دۆلار "ده‌دزرێت و به قاچاخ ده‌بردرێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
ئاژانسی بلوومبێرگ، ئاماژه به كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كات له عێراق بۆ هاووڵاتیان و له راپۆرته‌كه‌دا پارێزگاكانی باشوور و به‌سره به تایبه‌ت ده‌هێنێته‌وه، كه نه‌توانراوه ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاك و كاره‌بای پێویستیشی بۆ دابین بكرێت.
به هۆی كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كانیشه‌وه، له ماوه‌ی رابردوودا خۆپیشاندان له پارێزگاكانی باشووری عیراق و به‌تایبه‌تیش به‌سره ده‌ستیپێكرد و زیاتر له 42 خۆپیشانده‌ریش له ماوه‌ی 4 مانگی رابردوو به گوللـه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژران.
ئ. م