"هێزه سیاسیه‌كان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی دوو روون"
شه‌ڕه قسه ده‌كه‌وێته نێوان عادل عه‌بدولمه‌هدی و به‌شێكی سه‌ركرده سیاسیبیهكان

K24 - هه‌ولێر:
ماوه‌ی هێمنیی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو و زۆربه‌ی كوتله و هێزه سیاسییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق كۆتاییهات، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه عادل عه‌بدولمه‌هدی به روونی داوای لێ‌كردن له‌سه‌ر پشكه‌كانیان له كابینه‌ی نوێ سازش بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی عه‌ره‌ب كه له زاری سه‌رچاوه‌ی سیاسی ئاگادار بڵاویكردووه‌ته‌وه، له چه‌ند رۆژی رابردوودا فشاری زۆر گه‌وره خرابووه سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی، ژماره‌یه‌كی زۆری كوتله سیاسییه‌كان فشاریان خستبووه سه‌ری له‌باره‌ی پشكه‌كانیان له حكوومه‌تی نوێ‌دا".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه، عادل عه‌بدولمه‌هدی له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی نزیكبووه‌ته‌وه، ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بیخاته به‌رده‌ستی په‌رله‌مان له‌و دانیشتنه‌ی پلانی بۆ دانراوه، به‌ڵام ئه‌و ئاماده‌كارییه هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌شی له‌سه‌ره، چونكه ناكۆكی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو و سه‌ركرده‌ی كوتله سیاسیه‌كان زیادی كردووه.
سه‌رچاوه‌كانی رۆژنامه‌كه گوتوویانه، ناكۆكی نێوان عادل عه‌بدولمه‌هدی و سه‌ركرده‌ی به‌شێك له ھێزه سیاسییه‌كان تا ئاستی شه‌ڕه قسه رۆیشتووه. ته‌نانه‌ت قه‌یس خه‌زعه‌لی، رێبه‌ری عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق رایگه‌یاندووه: "ده‌ست له ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵناگرن و پشكی خۆیان ده‌وێت".
هه‌روه‌ها زانیاری ئه‌وه‌ش دزه‌یكردووه كه نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا، ده‌یه‌وێت هه‌ر له پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق بمێنێته‌وه و ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌تیش بۆ كوتله‌كه‌ی بێت".
له‌ولاشه‌وه كوتله سونییهكان، هه‌ر چه‌نده پێشتریش رایانگه‌یاندبوو ده‌رفه‌ت به عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ده‌ن وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكات، به‌ڵام له گفتوگۆكانیان گوتوویانه، پاڵپشتی حكوومه‌تێك ناكه‌ن كه نوێنه‌ری ئه‌وانی تێدا نه‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له عادل عه‌بدولمه‌هدی به رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه: "زۆرێنه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه رایانگه‌یاندبوو ده‌ست له پشكه‌كانیان هه‌ڵده‌گرن، به‌ڵام به‌نهێنی بۆ وه‌رگرتنی پشكه‌كانیان ده‌ستیان به درووستكردنی فشار كردووه‌و داوای ده‌كه‌ن، ده‌شیانه‌وێت عادل عه‌بدول مه‌هدی روویان لای شه‌قامی عێراقی سپی بكاته‌وه‌و بڵێت دهستكراوهم له هه‌ڵبژاردنی وه‌زیره‌كان، له كاتێكدا به‌و شێوه‌یه نییه و زۆرینه پشكی خۆیان ده‌وێت".