نێچیرڤان بارزانی: هانى كه‌رتى تایبه‌تى بیانى ده‌ده‌ین
له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی ئه‌مه‌ریكا ـ كوردستان كۆبووه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت و سه‌رمایه‌دارانی بیانى یه‌كێك له كاره له‌پێشینه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و حكوومه‌ت داكۆكی له‌و پرۆژه‌یه‌ى چاكسازی ده‌كات كه پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی فه‌رمی وێبسایتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌و دیداره‌دا، نێچیرڤان بارزانی، جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له كۆمپانیا و سه‌رمایه‌گوزارانى بیانى له بواره جیاجیاكان و ئاسانكاری و هاوكاریی پێویستیان پێشكه‌ش ده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/10/2018 نێچیرڤان بارزانی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی ئه‌مه‌ریكا ـ كوردستان كه له نوێنه‌رانی (30) كۆمپانیای بواری جیاجیای بازرگانیی ئه‌مه‌ریكی پێكهاتبوو، سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌یان و هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، سه‌رۆكوه‌زیران باسی بارودۆخ و هۆكاری قه‌یرانه‌كان و به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌م دواییه‌ی بواری ئابووری له هه‌رێم كردووه و به ئومێده‌وه ئاماژه‌ی به به‌ره‌وپێشچوونی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی میوان ده‌ستخۆشییان له هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخی سه‌خت و قه‌یراناویی هه‌رێمی كوردستان كرد و قوربانیدانی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان له شه‌ڕی دژی تیرۆردا به‌رز نرخاند.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا، ده‌رفه‌تی له‌بار له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابووری و هاتنی سه‌رمایه‌داران، یاساكانى حكوومه‌تی هه‌رێمیش له‌مباره‌یه‌وه هانده‌ر و فاكته‌ری به‌هێزن.
نوێنه‌رانی كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكی هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی پسپۆڕییه‌كانیان باسیان له‌و بوارانه كرد كه ده‌توانن له هه‌رێمی كوردستان كاری تێدا بكه‌ن.
تاووتوێكردنی بارودۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه و چه‌ند ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ست به پێكهێنانی هه‌ردوو كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
ئ. م