گرانترین خانووی هه‌ولێر به 12 ملیۆن دۆلار فرۆشرا
گرانترین زه‌ویيش به 800 هه‌زار دۆلار فرۆشراوه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ره‌رای لاوازبوونی بازاڕی خانووبه‌ره له شاری هه‌ولێر، به‌ڵام هێشتا نرخه خه‌یاڵییه‌كان له ناوچه‌ی زێڕینی بازاڕی خانووبه‌ره‌ی هه‌ولێر هه‌ر ماون.
به گوێره‌ی بازرگانان و كۆمپانیاكانی خانووبه‌ره، گرانترین خانووی شاری هه‌ولێر, 12 ملیۆن دۆلار (1200 ده‌فته‌ر) فرۆشراوه و گرانترین پارچه زه‌ویش به (800) هه‌زار دۆلار (80 ده‌فته‌ر) فرۆشراوه.
جموجۆلی بازاڕی خانووبه‌ره‌ی هه‌ولێر سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی قه‌یران، رۆژانه به‌رده‌وامه، زیاترین رێژه‌ی كڕین و فرۆشتنیش دابه‌ش ده‌بێته به سه‌ر زۆنی زێرين.
وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌شێك له بازرگانانی خانووبه‌ره ناویان ناوه، له ئیتاڵی یه‌ك تاوه‌كو ئه‌بوشه‌ها سیتیه كه رۆیا تاوێر، دریم سیتی، وه‌زیران، ئیمپایر له خۆ ده‌گرێت و رۆژانه به ملیۆنان دۆلار كڕین و فرۆشتنیان له سه‌ر ده‌كرێت.