ئیسرائیل ئێران بە هێرشەکردنە سەر خاکەکەی تۆماتبار دەکات
حەماس و ئیسرایل 110 مووشەکیان ئاراستەی یەکدی کرد
K24 – ههولێر:
سوپای ئیسرائیل حکوومەتی سووریا و ئێران بە هێرشە مووشەکییەکەی دوێنێی سەر ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات.
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری سوپای ئیسرائیلەوە نووسیویەتی: "حکوومەتی سووریا بە پاڵپشتی ئێران رێنیشاندەری میلیشیاکانی فەڵەستین و حەماس بوون تاکو لە شاری غەزەوە مووشەک ئاراستەی هاووڵاتیانی ئیسرائیل بکەن و بۆ ئەوەش ئیسرائیل وەڵامی دەبێت".
دوێنێ شەو نزیکەی 30 مووشەک لە شاری غەزەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرا و سوپای ئیسرائیلیش توانی 15 مووشەکیان لە ئاسمان بتەقێنێتەوە و ئەوەی دیکە لە چەند شوێنێکی کراوە کەوتونەتە خوارەوە.
لە وەڵامی ئەمەش، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، 80 پێگەی جیاوازی لە شاری غەزە بۆردومانکرد و دەشڵێت وەڵامی تووندی بۆ ئێران و سووریا دەبێت.
H.J