په‌نابه‌رانی كورد كێشه‌ی ده‌ستنه‌كه‌وتنی كاریان هه‌یه
"كێشەی سەرەكی نەزاننینی زمانە"
K24 - ستۆكھۆڵم
ژماره‌یه‌كی زۆر په‌نابه‌ر له سوید ده‌ژین، به‌ڵام به گوێره‌ی ئاماره‌كان رێژه‌ی زۆری بێكاری له‌ناو په‌نابه‌راندایه. له بهدواچوونێكدا كوردستان24 هۆكاری بێكاری و كه‌می كار بۆ په‌نابه‌ران روون ده‌كرێته‌وه.
په‌نابه‌ران له دۆخی بێكاریدا، له‌و وڵاته سارده‌ی سوید، ژیان به سه‌ر ده‌به‌ن و له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه هاریكاری ئابووری ده‌كرێن و یارمه‌تییه‌كی كه‌میان پێدەدرێت. ئۆلا، خۆی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كار به‌رپرسیاری خوولی راهێنان و كۆرسهكانه باس له‌و قۆناخانه ده‌كات، كه كار ئاسانی بۆ په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی كار.
ئۆلا رۆدلین، به‌رپرس له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كار بە كوردستان24 راگەیاند: "ئه‌وه‌ی كه ئێستا ئێمه زیاتر جه‌ختی لێده‌كه‌ینه‌وه ئه‌وه‌یه، كه كار و بڕوانامەكه یه‌كبگرنه‌وه، ئه‌و بڕوانامانه‌ی كه ئێستا هه‌مانه هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه بۆ پێشه‌وه. به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه لێره له دایكبوون و خۆیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كار نووسیوه. هه‌روه‌ها زۆر به چڕی كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین كه هه‌موو لایه‌ك بتوانن هه‌نگاو به هه‌نگاو بڕۆنه پێش تاوه‌كو خۆیان له ناو بازاڕی كار له سویددا ببیننه‌وه".
هۆكاری بێكاری له ناو په‌نابه‌راندا به وته‌ی كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كار ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چه‌ندین خاڵێك و خاڵی سەرەكیش نەزانینی زمانی ئەو وڵاتەیە.
ئایار فه‌تاح، كارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كار لە ستۆكھۆڵم دەڵێت: "گرفتی یەكەم‌و دەست نەكەوتنی كار زمانە، دەتوانم بڵێم زمان كلیلی كردنەوەی دەرگای سویدە".
به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كار ته‌نها له مانگی ئه‌یلولدا زیاتر له 9.6% خه‌ڵكی لە سوید بێكاربوونە و به‌شێكی زۆر له‌و كه‌سانه‌ش په‌نابه‌ر بوونه.
لەوبارەوە كاوه مه‌ره‌سه‌نه، كارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی كار بە كوردستان24 راگەیاند: "بەپێی ئامارێك كە لەدەستدمان دایە زیاتر لە 9.6%ی خەڵكی سوید بێكارن، دەتوانین بڵێین زۆرینەیان پەنابەرن، لەبەر ئەوەی ھەركەسێك دێتە ئەو وڵاتە بازاڕی كار بۆ ئەو جیاوازە
ھ.م