پۆلیس قومارخانه‌یه‌ك له شاری هه‌ولێر داده‌خات كه سه‌دان ده‌فته‌ر دۆلارى تێدا دۆڕێندراوه
11 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران و ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌لوپه‌لی قوماریش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
K24- هه‌ولێر:
له هه‌ڵمه‌تێكدا پۆلیسی هه‌ولێر توانی قومارخانه‌یه‌ك له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر بدۆزێته‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی له‌ناو ماڵێكدا دانرابوو.
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونێكی كوردستان 24 بۆ ئه‌و حاڵه‌ته، له‌و قومارخانه‌یه ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌لوپه‌لی قوماركردن و ئامێری ژماردنی پاره ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ئه‌و قومارخانه‌یه كه له‌گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری ئاشكرا بووه، له‌لایه‌ن 4 كچی كازاخستانی، توركی و عێراقی و به هاوكاری 7 گه‌نجی كورد به‌ڕێوه‌ده‌برا.
به‌شێك له‌و گه‌نجانه‌ی له قومارخانه‌كه ده‌ستگیركراون، جه‌خت له‌سه‌ر په‌شیمانبوونه‌وه‌یان له ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و یه‌كێك له‌و گه‌نجانه جه‌خت ده‌كاته‌وه، "له‌و قومارخانه‌یه بڕی 30 ده‌فته‌ر دۆلاری دۆڕاندووه".
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: "ئه‌و 4 ئافره‌ت و 7 پیاوه تۆمه‌تباره‌مان ده‌ستگیركرد، كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ئه‌و قومارخانهیان كردبووه‌وه"، هه‌وره‌ها گوتی: "كه‌سی وا هه‌بووه بڕی 350 ده‌فته‌ر دۆلاری له‌و قومارخانه‌یه دۆڕاندووه".
وادیاره ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه قومارخانه‌ی نایاسایی له شاری هه‌ولێر دابخرێت، پێشتریش چه‌ندین شوێنی له‌و جۆره داخراون و رێككاری یاساییش له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبارانی ئه‌م كاره گیراوه‌ته به‌ر.
H.B