لێژنه هاوبه‌شه‌كان هاووڵاتیانی سلێمانی له جۆره هه‌نگوینێك ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه
زیانی بۆ ته‌ندرووستی مرۆڤ هه‌یه

K24 - سلێمانی:
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت له پارێزگای سلێمانی، ئاگاداری هاووڵاتیانی ده‌كاته‌وه، له هه‌بوونی جۆره هه‌نگوینێك، كه زیانی بۆ سهرتهندروستی مرۆڤ هه‌یه و نازانرێت له چی درووستكراوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ده‌روێش فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵا له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایگه‌یاند، له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌كانی ناو بازاڕ جۆره هه‌نگوینێك ده‌فرۆشرێت كه به‌شێوه‌ی قاچاغ هاورده كراوه و نازانرێت له چی درووستكراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی قائیمقامیه‌ت ده‌شڵێت: "ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی هه‌نگوینی ساخی لێ درووست بوه، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆماوه‌یه‌كی زۆر عه‌مبار بكرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گۆڕانكاریه‌كی به‌سه‌ردا بێت یان تێكبچێت، وە یان له‌كاتی خواردنیدا مەترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست بكات".
گوتیشی: "به‌هه‌مان شێوه ئه‌و هه‌نگوینه‌ی كە ساغ نەبێت و شه‌كرێكی زۆر له پێكهاته‌كه‌یدا هه‌بێت توانای تێكچوونی كه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی شه‌كر ماده‌یه‌كی پاراستنه".
روونیشیكرده‌وه؛ ئه‌و هه‌نگوینه‌ی له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه و ده‌ستگێڕه‌كان ده‌یفرۆشن، كه‌ڕوو ده‌كات و پاش هه‌فته‌یه‌ك كه‌ڕووه‌كه ده‌بێته كرم و زیان بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كات، نازانرێت له چ جۆره مادده‌یه‌ك دروستكراوه و له‌كاتی خواردنیدا پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكرێت بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
ده‌روێش فه‌ره‌ج، داوا له هاووڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات له‌كاتی كڕین و بازاڕكردنهكانتان دڵنیابنه‌وه له سه‌لامه‌تی ئه‌و خۆراكهماددانهی ده‌یكڕن و به‌كاریده‌هێنن.
داواش ده‌كات له كاتی بوونی ئه‌و جۆره هه‌نگوینه له‌ڕێگه‌ی ژماره‌ی مۆبایلی (07708677777) یاخود په‌یجی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م