بەرازیل بڕیارێکی لە بەرژەوەندی ئیسرائیلدا

"ئیسرائیل خاوەن سەروەری خۆیەتی"

K24- هه‌ولێر:

جەیر بۆلسۆنارۆ، سەرۆکی بەرازیل، بڕیاریدا باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ئیسرائیل لە تەلئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم بگوازێتەوە و بێنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەو بڕیارە دڵخۆشە.

سەرۆکی بەرازیل لە تویتێکیدا نووسیویەتی: "وەک ئەوەی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا گوتمان، ئێمە مەبەستمانە باڵیۆزخانە بەرازیل لە تەلئبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم بگوازینەوە".

دەشڵیت: "ئیسرائیل وڵاتێکە خاوەن سەروەری خۆیەتی و دەبێت ئێمە رێز لەوە بگرین".

لایخۆیەوە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دڵخۆشی خۆی بەو بڕیارە دەربڕی و بە بڕیارێکی " مێژوویی و دروست" ناویبرد.

لەمانگی پێنج- ئایاری ئەمساڵ، ئەمەریکا وەک یەکەم وڵات باڵیۆزخانەکەی بۆ ئۆرشەلیم گواستەوە و بەرازیلیش دەبێتە دووەم وڵات، ئەم هەنگاوەش پێشتر لەلایەن چەندین وڵات رەخنەی لێگیرا  بە تێکدانی زیاتری رەوشی فەڵەستین و ئیسرائیل تەماشاکرا.

H.j