شاره‌زايانى ئه‌مه‌ريكا: سياسه‌تى واشنتن به‌رامبه‌ر به كه‌ركووك هه‌ڵه‌يه‌كى گه‌وره‌بوو
ره‌خنه له هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی ئه‌مریكا ده‌گرن
K24 – واشنتن:
شاره‌زایانی ئه‌مریكی له‌باره‌ی ره‌وشی كه‌ركووكه‌وه ره‌خنه له هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی ئه‌مریكا ده‌گرن له‌هه‌مبه‌ر سیاسه‌تی هه‌ڵه‌یان له‌دوای رووداوه‌كانی داگیركردنی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانیه‌كانی ديكه له‌لایه‌ن سوپاسی عێراق و حه‌شدی شه‌عبیه‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه، كێن پۆڵهك شاره‌زا له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، داوای لێبووردنى له خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان كرد و هه‌ڵوێستی ئه‌وسای ئه‌مریكاشى به‌هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره وه‌سف كرد.
له‌و باره‌يه‌وه گوتى: به‌داخه‌وه كه‌ركووك له دوای ئۆكتۆبه‌ری 2017 ه‌وه كه‌وتووه‌ته ره‌وشێكی خراپه‌وه، له‌ئاكامیشدا بۆشایی درووستبووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش، بڕوام وایه ده‌بێ پێشمه‌رگه و سوپای عیراق پێكه‌وه و به‌هه‌ماهه‌نگی سوپای ئه‌مریكا، سه‌رپه‌رشتی پاراستنی كه‌ركووك بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: پێم وایه شێوازی هه‌ڵسوكه‌وت كردنی ئه‌مریكا له‌كاتی ڕووداوه‌كانی كه‌ركوك هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو، من وه‌ك ئهمریكیيهك هیوادارم خه‌ڵكی كوردستان هه‌وڵی دووباره به‌هێزكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانمان بده‌ن، هه‌وڵ بده‌ن جارێكی تر متمانه‌مان پێ بكه‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر من كورد بم ده‌زانم ئه‌مه كارێكی ئاسان نیه !
به‌گوێره‌ی زانیاريیه‌كانی زۆرێك له‌م شاره‌زایانه ئێستا ئه‌مریكا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات گوشار بخاته سه‌ر به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان له ناوچه كوردستانیيه داگیركراوه‌كان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بكات و پێشمه‌رگه‌ش بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه.
ته‌نیا بابه‌تێك كه چاودێرانی سیاسی و شاره‌زایان له‌واشنتۆن زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه و په‌یوه‌ندی به‌هێزه له‌نێوان لایه‌نه سیاسيیه سه‌ره‌كیه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه له‌ناو كۆڵێك پیلان و ئه‌جیندای نه‌یارانی كورددا مافه‌كانی كوردستانیان هه‌میشه له‌مه‌ترسیدا ده‌بن.
له‌و باره‌يه‌وه شاره‌زا له كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ده‌یڤد پۆڵاك بۆ كوردستان24 گوتى: گرنگترین شت ئه‌مه‌یه كه لایه‌نه سیاسیيه كوردستانیيه‌كان ململانێ ناوخۆييه‌كان بوه‌ستێنن و جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كڕیزی نه‌ته‌وه‌یی وبه‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بكه‌نه‌وه، ده‌زانم ئه‌مه كارێكی ئاسان نیه به‌ڵام پێم وایه كورد فێری وانه‌یه‌كی قورس بوون، كه‌وا ئه‌گه‌ر یه‌كڕیز نه‌بن ده‌دۆڕێن و ئهگهرتهبا بن براوه ده‌بن.