ئه‌مه‌ریكا عێراق له هه‌ندێك سزای سه‌ر ئێران ده‌به‌خشێت
به‌ڵام مه‌رجداره

K24 - هه‌ولێر:
سێ به‌رپرسی عێراقی رۆژی هه‌ینی رایانگه‌یاندووه: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رێگه به عێراق ده‌دات به‌رده‌وام بێت له هێنانی غاز و كه‌لوپه‌لی خۆراك له ئێرانه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی واشنتن قۆناغی دووه‌می سزاكانی به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پاند و كه‌رتی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ی ئابڵۆقه‌دا".
به‌ڵام به‌خشینی عێراق مه‌رجداره و نابێت له به‌رامبه‌ر هێنانی به‌رهه‌مه‌كانی ئێران، دۆلار بداته ئه‌و وڵاته و چه‌ند به‌رپرسێك كه یه‌كێكیان ئه‌ندامی لیژنه‌ی وه‌زاریی عێراقه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و چالاكیانه ده‌كات كه په‌یوه‌ستن به هێنانی سوته‌مه‌نی و وزه.
ئه‌وه له كاتێكدایه بڕیاره رۆژی 5/11/2018 ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ قۆناغی دووه‌می سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێ، پاش ئه‌وه‌ی له مانگی ئایاری رابردوو له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی كشایه‌وه.
له مانگی ئابی رابردووش، به‌رپرسانی بانكی ناوه‌ندی عێراق گووتیان: "ئابووری عێراق له‌گه‌ڵ ئێران تێكه‌ڵاو و په‌یوه‌سته و به‌غدا داوای به‌خشین له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سزادانی ئێران، مامه‌ڵه‌كردنی عێراق له گه‌ڵ ئه‌و وڵاته نه‌گرێته‌وه".
عێراق پێویستی زۆری به ئێرانه و یه‌كێك له‌و به‌رهه‌مانه‌ی له ئێرانه‌وه ده‌ستیده‌كه‌وێت، غازه و بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له وێستگه‌كانی به‌كاریده‌هێنێ.