مه‌رسوومی هه‌رێمی بۆ یه‌كه‌م دانیشتنی خوولی نوێی په‌رله‌مان ده‌رچوو
دوو سبه‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت..كێ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م دانیشتن ده‌كات؟

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان، له مه‌رسوومێكی هه‌رێمیدا، بانگێشتی كاندیده ده‌رچووه‌كانی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه له رۆژی 6ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2018.
به گوێره‌ی ئه‌و نووسراوه، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه و له دوو خاڵ پێكهاتووه، تێیدا هاتووه: "بانگهێشت كردنی كاندیده ده‌رچووه‌كانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان/ عێراق، بۆ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له رۆژی (6/11/2018) كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ".
هه‌ر له‌و مه‌رسوومه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریدا ئاماژه به‌وه كراوه، مه‌رسوومه‌كه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه كاری پێده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه.
به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانیش، یه‌كه‌م دانیشتن به سه‌رۆكایه‌تی به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار ده‌بێت، ئه‌ویش (رێڤینگ هرووری)یه، له فراكسیۆی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه له‌دایكبووی ساڵی 1951ی گوندی چهلكێی ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵایه، سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م دانیشتن ده‌كات.
رۆژی 30ی ئهیلوول/ سێتپێمبه‌ری رابردوو، هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانیش، پارتی دیموكراتی كوردستان به پله‌ی یه‌كه‌م، 45 كورسی هه‌یه، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 21 كورسی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان 12 كورسی، نه‌وه‌ی نوێ 8 كورسی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی 7 كورسی، به‌ره‌و ئیسڵاح 5 كورسی، ئازادی 1 كورسی، لیستی سه‌رده‌م 1 كورسی.

