ئاواره‌كانى شنگال داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئيداره‌ى شه‌رعى ناوچه‌كه‌يان ده‌كه‌ن

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا داواى لە خەڵكی شنگال كرد بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان

K24 – شنگال: 

دوای چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ پارێزگاری نەینەوا و فەرماندە سەربازییەکانی سوپای عێراق، رێگە بە گەڕانەوەی ئیدارەی شەرعی بۆ شنگال درا، بەڵام لەکاتی گەڕانەوەی ئیدارەی شەرعی لەلایەن ئەو هێزانەی کە لە شنگال جێگیرکراون رێگریان لێکرا و تاوەکو ئێستاش ئیدارەی شەرعی نەگەڕاوەتەوە.

هاوكات ئاوارەکانی شنگال داوا لە لایەنەکان و هێزەکانی سنووری ناوچەکانیان دەکەن رێکبکەون بۆ ئەوەی جارێکیدیکە بگەڕێنەوە شنگال و لە ژیانی ژێر چادر و خێوەت رزگاریان ببێت.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا داواى لە خەڵكی شنگال كرد بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان و دەست بە ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانیان بكەنەوە.

سەیدۆ چەتۆ، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا تايبه‌ت به‌ كوردستان24، راشيگه‌ياند، شنگال ھی شنگالییەكانە و خۆیان بڕیار لەسەر داھاتووی خۆیان دەدەن و ھەڵوێستی خەڵكی كوردستان و حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش لەبیر ناكەن كە چۆن لە كاتی لێقەومان دەستی ھاوكاریان بۆ درێژكردن.