ئاوارهكانى شنگال داواى گهڕانهوهى ئيدارهى شهرعى ناوچهكهيان دهكهن
سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا داواى لە خەڵكی شنگال كرد بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان
K24 – شنگال:
دوای چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ پارێزگاری نەینەوا و فەرماندە سەربازییەکانی سوپای عێراق، رێگە بە گەڕانەوەی ئیدارەی شەرعی بۆ شنگال درا، بەڵام لەکاتی گەڕانەوەی ئیدارەی شەرعی لەلایەن ئەو هێزانەی کە لە شنگال جێگیرکراون رێگریان لێکرا و تاوەکو ئێستاش ئیدارەی شەرعی نەگەڕاوەتەوە.
هاوكات ئاوارەکانی شنگال داوا لە لایەنەکان و هێزەکانی سنووری ناوچەکانیان دەکەن رێکبکەون بۆ ئەوەی جارێکیدیکە بگەڕێنەوە شنگال و لە ژیانی ژێر چادر و خێوەت رزگاریان ببێت.
ههر لهو چوارچێوهيهدا، ئهمڕۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا داواى لە خەڵكی شنگال كرد بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان و دەست بە ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانیان بكەنەوە.
سەیدۆ چەتۆ، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا تايبهت به كوردستان24، راشيگهياند، شنگال ھی شنگالییەكانە و خۆیان بڕیار لەسەر داھاتووی خۆیان دەدەن و ھەڵوێستی خەڵكی كوردستان و حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش لەبیر ناكەن كە چۆن لە كاتی لێقەومان دەستی ھاوكاریان بۆ درێژكردن.