"ئه‌گه‌ر ئه‌مەریكا ئامانجی خۆی نه‌پێكێ شەڕێكی كوشندە روودەدات"
ئەمریكا: ئێران رووبەڕووی كارەساتی ئابووری دەكەینەوە
K24 - واشنتن
شرۆڤەكار و چاودێرانی سیاسی لە واشنتن خوێندنەوەی جیاواز بۆ قۆناخی دووەمی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران دەكەن و دەڵێن، ئێران ناتوانێت تا سەر بەمشێوەیە بەردەوام بێت و ناچارە بێتە ژێر باری ئەمریكا. وەزیری دەرەوەی ئەمەریكاش جەختدەكاتەوە كە دەیانەوێ تواناكانی ئێران كه‌مبكەنەوە بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێت هه‌ڕه‌شه له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات.
هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زبر بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، ده‌ستپێكی گوتاره‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بوو بۆ رۆژنامه‌وانان له‌باره‌ی راگه‌یاندنی قۆناخی نوێی سزاكانی واشنتن بۆ سه‌ر تاران.
بڕیاره‌كه كاردانه‌وەیه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی پابه‌ند نه‌بوونی خۆیان به‌م بڕیاره راگه‌یاند. زۆرترین پرسیاریش كه به‌ر له راگه‌یاندنی ئه‌م بڕیاره و دوای راگه‌یاندنه‌كه‌ی له واشنتن ده‌كرێت، ئاخۆ وه‌ڵام و هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی ئێران چی ده‌بن و ئه‌مەریكاش چه‌نده خۆی ئاماده كردووه بۆ كاردانه‌وه‌كان؟ به‌تایبه‌تی له عێراق.
میسال ئالوسی، دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی حیزبی ئوممه‌ی عێراقی بە كوردستان24 گوت: "ئه‌گه‌ر ئه‌مەریكا ئامانجی خۆی نه‌پێكێ و كاریگه‌رییه‌كانی سوپای پاسداران له عێراق و وڵاتانی دیكە رانه‌گرێت ئه‌وا شه‌ڕێكی كوشنده له‌ناوچه‌كه به دی ده‌كه‌ین".
به‌شێك له چاودێرانی سیاسی و شاره‌زایانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بڕوایان وایه مه‌سه‌له‌كه كاتییه و وه‌ك پرسیی كۆریای باكوور، ترەمپ و ئیداره‌كه‌ی له‌كۆتاییدا له ده‌وری مێزی گفتوگۆ و دانوستاندا له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان كۆده‌بنه‌وه.
پۆڵ ماركۆس، پڕۆفیسۆری زانكۆ و شاره‌زا له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا دەڵێت: "له‌وانه‌یه هه‌ندێ كاردانه‌وه‌ی قورس ببیننین و هه‌ندێ په‌شێلكاریش روو بده‌ن، به‌ڵام بڕوام وایه ئه‌م ره‌وشه ته‌نیا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك یا چه‌ند مانگێك بخایه‌نێت و له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا له‌سه‌ر مێزی دانووستاندا ده‌بینین".
ھ.م