رووسيا دژايهتى بۆ سزاكانى سه‌ر ئێران ده‌ربڕى
پێچه‌وانه‌ى روونى بڕياره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێودهوڵهتيين
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ، رايگه‌ياند، سزاكانى ئه‌مه‌ريكا بۆ سه‌ر ئێران، سزاى ناياسايين، پێچه‌وانه‌ى روونى بڕياره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێودهوڵهتيين.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه له‌گه‌ڵ هاوتا ئيسپانييهكهى ئه‌نجاميدا، لاڤرۆڤ گوتى: سزاكانى ئه‌مه‌ريكا بۆ سه‌ر ئێران ناياسايين و دژى بڕياره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تين و ئه‌و بڕيارانه و جێبه‌جێكردنيان ته‌نيا بێ هيوايى زياتر ده‌هێننه ئاراوه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه له سه‌ر بنه‌ماى ياسايى و گفتوگۆى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵوێست وهردهگرين و گرتنه به‌رى سياسه‌تى هه‌ڕه‌شه و داواكارى يه‌كلايه‌نه له‌م سه‌رده‌مه‌دا جێگه‌ى قبوڵكردن نييه.
دوێنێ ئه‌مه‌ريكا قۆناغى دووه‌مى سزا داراييه‌كانى به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند و هۆشداريشى دايه وڵاتان له‌وه‌ى مامه‌ڵه‌ى نهێنى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكه‌ن.